٨٠ ساڵ زیندان و دەسبەسەرداگرتنی شتومەکی ١٠ بازرگانی کرماشانی

14:57 - 23 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ١٠ بازرگانی کرماشانی، کە یەکێکیان ژنە، لە لایەن دەزگای قەزایییەوە، ٨٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.

وتەبێژی دەزگای قەزایی لە شاری کرماشان، ناوی ١٠ بازرگانی کورد بە تۆمەتی \"تێکدەرانـ\"ـی ئابووری بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو ١٠ کەسە بە ٨٠ ساڵ زیندان و دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانیان مەحکووم کراون.

شوناسی ئەو ١٠ کەسە کە حوکم دراون لە لایەن دەزگای قەزایییەوە بەم چەشنەیە:

نەریمان بەختیاری کوڕی قارەمان ١٥ ساڵ زیندان، محەممەدڕەزا ئامریون کوڕی عەلی‌ئەکبەر ١٥ ساڵ، حەدی محەممەدی کوڕی محەممەدموراد ١٥ ساڵ، سدیق محەممەدی کوڕی حەسەن، حوسێن نیک‌ڕەوش، هوومەن بەهرەمەند، محەممەدهادی یووسف‌شاهی کوڕی نەجمەدین، حەسەن حەبیبی کوڕی پیروت، سەردار محەممەدی کوڕی ئەحمەد و هەروەها بەهیە ئاستینچیدە کچی ئیبراهیم، بۆ هەر کامەیان ٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕدراوەتەوە.

بە وتەی وتەبێژی دەزگای قەزایی، ئەو ١٠ هاووڵاتییە سەرەڕای سەپاندنی حوکمی زیندانی لە ٥ هەتا ١٥ ساڵ، هەموو کەرەستە و شتومەکەکانیان لە لایەن دەوڵەتەوە دەستی بە سەردا دەگیرێت.