ساڵڤەگەڕی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک لە سلێمانی + وێنـــە

16:20 - 6 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە چل و دووەمین ساڵڤەگەری کۆچی دوایی مامۆستا \"حەسەن زیرەک\"دا، بە وتنەوەی گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕ بەڕێوەبەرایەتیی هونەرەکانی موزیک لە سلێمانی کۆڕیادێکی تایبەتی بۆ ساڵڤەگەری کۆچی دوایی مامۆستا حەسەن زیرەک بەڕێوە برد.

گروپی موزیکی \"رۆژهەڵات\" لەو کۆڕیادەدا لە تەلاری \"هونەر\"ی شاری سلێمانی، چەندین پارچە گۆرانیی مامۆستای کۆچکردووی پێشکەش بە ئامادەبوانی کۆرەکە کرد.

حسەن زیرەک ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی لە گوندی \"هەرمێلە\"ی سەربە شاری بۆکان لە دایکبووە و لە بەر لێھاتووی بە زیرەک ناوی دەرکردووە و لە تەمەنی مێرمنداڵی و لاوەتیدا شاگرد شۆفیری، مسگەری و قاوەچییەتی و کردووە.

زیرەک لە هەرەتی لاوەتیدا کە شاگرد شۆفێری مینی بووس بووە تووشی رووداوێک بووە و بەوهۆیەوە ئاوارەی ئێراق بووە و لە شاری بەغدا گیرساوەتەوە.

ئه‌م \"بلیمه‌ته‌\" هیچ خوێندەوارییەکی نەبووە، بەلام زۆربه‌ی‌ شێعری‌ گۆرانییه‌كانی‌ به‌رهه‌می‌ خۆیه‌تی‌. شیعره‌كانیش له‌دوتوێی‌ په‌رتوكێكدا بەناوی \"چریكه‌ی‌ كوردستان لە چاپ دراون.

حەسەن زیرەک ساڵی ١٣٣٢ بۆ یەکەم جار دەنگی لە رادیۆی کوردی بەغداد دەبیسترێ و بەم جۆرە مەیدانێکی باش بۆ خۆ نواندنی گۆرانیبێژی زیرەک پەیدا بووە و بەم شێوەیە لە ماوەی تەمەنیدا دەیان بەرهەمی گۆرانی و هونەری تۆمار کردووە.

هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە زێد و نێشتمانەکەی کرد و لە ئامێزی ناڵەشکێنە ئارامی گرت.

\"13518.jpg\"
\"13519.jpg\"
\"13522.jpg\"
\"13521.jpg\"
\"13523.jpg\"