سانسۆڕ لەراگەیەنەكانی هەرێمی كوردستان، ناڕەزایەتی چالاكانی فەرهەنگی كوردستانی ئێرانی لێكەوتەوە

16:35 - 30 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەكی بەرچاو لەچالاكانی فەرهەنگی كوردستانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پشت گوێ‌خستنی پشتیوانی خەڵكی كوردستانی ئێران لەهەرێمی كوردستان و بایكۆت و رووماڵ كردنی میدیایی ئەو ئەركە نیشتیمانییە، بەیاننامەیەكیان روو بە دام و دەزگا حكوومەتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

لە بەشێكی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دوای ئەو بێرێزییەی میدیای باشووری کوردستان بەپێشمەرگەو شەهیدانی رۆژهەڵاتی کرد و خۆی لێ بێخاوەن کردن، خەڵکی رۆژهەڵات لەگەڵ ئەوەی هەستیان بریندار ببوو بەڵام پاراستنی نیشتمانیان بە ئەرکی سەرەکیی خۆیان دەزانی و نیشتمان‌ویستی و بیری نەتەوەیی وای کرد ئەو پشتگوێ خستنە بە هێند وەرنەگیریت.

نوسخەیەك لەو بەیانیەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە و دەقەكەی بەم چەشنەیە:

بۆ بەڕێزان:

ـ ڕای گشتی کوردستان
¬ـ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ـ وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ـ لێژنەی رۆشەنبیری و راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
ـ سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان
ـ سەرجەم رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە میدیای ئازاد
ـ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان

دوای ئەوەی گروپی تیرۆریستی دەوڵەوتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە \"داعش\" پەلاماری سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی دا و لەژێر ئاڵای ئیسلام دەڤەری شەنگال و دەورووبەری داگیرکردو دەستی کرد بە ژینۆسایدی کوردو مەسیحییەکانی ئەم دەڤەرە لە بەرانبەر ئەو کردەوە قێزەونەدا هەموو دنیا وەجواب هات.

ئەو تراژدیایەی کە بەسەر هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی بەسەر خوشک و بڕا ئیزەدییەکان هات، هەموو جیهانی بەویژدانی ورووژاند و ئەوەش وای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەستوبرد وەجواب بێت.

لە پاش ژینۆسایدی خەڵکی کورد لە دەڤەری شنگال لەلایەن تێرۆریستانی داعشەوە خەڵکی هەموو بەشەکانی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی کورد بۆ یارمەتیی خوشک و برا ئیزەدییەکانمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتنە مەیدان.

ئەگەر تراژدیای شەنگال بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنیا پرسی مافی مرۆڤ بێت، ئەوا بۆ ئێمەی کوردی رۆژهەڵات قڕکردنی خوشک و بڕاکانمانە، سڕینەوەی مێژوو و داگیرکردنی خاکمانە. بۆ ئێمەی کوردی رۆژهەڵاتی داعش هەر هێزێکی رەشی تووندرەوی ئیسلامی نییە، بەڵکوو پلانێکی رەشی ناوچەییە بۆ ئەوەی قۆناغەکانی دیکەی ئەنفال و ژینۆساید بەسەر کورددا جێبەجێ بکرێت ،بۆ ئەوەی چیتر لەخەویشدا کورد بیر لەسەربەخۆیی نەکاتەوەو لەپێناو نەمردندا بەردەوام وابەستەی داگیرکارێک بێت.

ئێمە پێمان وایە ئەو قەیرانە هی هەموو کوردستانەو هەر بۆیەش هەر لەرۆژی یەکەمدا پێشمەرگەی رۆژهەڵات بەبێ جیاوازی ئامادەییان بۆ پاراستنی سنووری هەرێم دەڕبری و بەشداری شەڕ بوون و دەسکەوتیان بەدەست هێنا و لەپێناو ئەو ئەرکە پیرۆزەدا شەهید و بڕینداریشیان دا، بەڵام بەداخەوە زۆر بەداخەوە ئەو دلێری و قارەمانی و ئەو ئەرکە خۆنەویست و بێ چاوەروانییە نەک هەر باس نەکرا، بەڵکوو تەنانەت شەهیدەکانیش پشتگوێ خران.

دوای ئەو بێرێزییەی میدیای باشووری کوردستان بەپێشمەرگەو شەهیدانی رۆژهەڵاتی کرد و خۆی لێ بێخاوەن کردن، خەڵکی رۆژهەڵات لەگەڵ ئەوەی هەستیان بریندار ببوو بەڵام پاراستنی نیشتمانیان بە ئەرکی سەرەکیی خۆیان دەزانی و نیشتمانویستی و بیری نەتەوەیی وای کرد ئەو پشتگوێ خستنە بە هێند وەرنەگیریت و جارێکیتر خەڵکی ژۆهەڵات لە گەڵ هەبوونی قەیرانی ئابووری لە ئێران و لە ژێر زەختی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێراندا دڵ ئاواڵانە یارمەتیی پارچەیەکیتری کوردستان بدەن و بەشێوەیەکی خۆرسک و بە پشت بەستن بە کۆمەلگای مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهەموو چین و توێژێکەوە خرۆشان و هەر لە خوراسانەوە تا ئیلام و لەوێوە هەتا مەهاباد و ئورومییە هەستیان بەو مەترسییە گەورەیەی پشت ئەو تراژدیا دڵتەزێنەی باشووری کوردستان کرد و خەڵکی ناوخۆی رۆژهەڵات دەستیان کرد بەکۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شەنگال و رۆژهەڵاتییەکانی دەرەوەی وڵاتیش بە بەشداری لە خۆپێشاندان و کۆروکۆبوونەوە و پەیوەندیکردن بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پەرلەمانی وڵاتانی ئورووپایی پشتیوانیان لە خاک و تاک و مێژووی کوردستان کرد.

بەڵام بەداخەوە وەکوو هەمیشە میدیای هەرێمی کوردستان بە میدیای تایبەت و حیزبییەوە سانسۆرێکی سەیرو مەترسیدارو پرسیارهێنەریان لەسەر پشتگیری و چالاکیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دانا، سانسۆرێک کە کۆمەڵێک پرسیار بۆ رای گشتی رۆژهەڵات زیندوو دەکاتەوە، ئەو سانسۆرە ساڵانێکە شۆڕش و هەستی نەتەوەیی رۆژهەڵات ئازار دەدات.

ئێمە وەکوو کۆمەڵێک راگەیاندکار و چالاکی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی دەرەوەی رۆژهەڵاتین خوازیاری وڵامێکی ڕوونین لە لایان لایەنی پەیوەندیدارەوە و دەمانەوێت هۆکاری خۆکڕکردنی میدیای باشوور لەهەمبەر ئەو ئەرکە نیشتمانییەی رۆژهەڵاتی کوردستانمان بۆ ڕوون بێتەوە و لەگەڵ ئەوەش ئەو خۆ گێل کردنەی میدیاکانی باشوور لە ئاست رووداوەکانی رۆژهەڵات بۆ میدیای ئازاد و سەربەخۆ و دێمۆکراسی و ئازادی ڕادەربرین لە باشووری کوردستان بە مەترسییەکی گەورە دەزانین .

١: ژیوار ڕەسوڵی ڕۆژنامەنوس
٢: عەلی ئیسماعیل نژاد چالاکی مەدەنی
٣:کامیل نەجاری - ئەندازیار
٤: میدیا بایزیدپوور چالاکی سیاسی
٥: ئاسۆ مامزادە گرافیست
٦: ئاسۆ پیرۆتی چالاکی مەدەنی
٧: ئاسۆ ساڵح ڕۆژنامەنوس
٨:تروسکە سادقی چالاکی ژنان
٩: هەرەس عەباسی چالاکی مەدەنی
١٠: جەوادی حەیدەری رۆژنامەنوس
١١: تاهیر قاسمی رۆژنامەنوس
١٢: ناسر باباخانی مامۆستای زانکۆ و چالاکی سیاسی
١٣: هەڵمەت مەعروفی مامۆستای زانکۆ و چالاکی سیاسی
١٤: ڕەسوڵ سوڵتانی شاعیر و وەرگێر
١٥: ئەرسەڵان یارئەحمەدی رۆژنامەنوس
١٦: گوڵەباغ بەهرامی رۆژنامەنوس
١٧: دوکتور ئاوات عەلیار چالاکی سیاسی
١٨: شۆرش ئاهی هونەرمەند
١٩: ئارام قادری رۆژنامەنوس
٢٠ سەلاح سەدباری رۆژنامەنوس
٢١ :کاوە کەریمی
22: عەزیز ناسری شاعیر و وەرگێر
٢٣ ناسر فەتحی هونەرمەند
٢٤: کورش ساڵح
٢٥: مەجید جنیكانلوو چالاكی سیاسی
٢٦:خالق همدزاده چالاکی مدنی
٢٧: محەممەد کۆمەپۆشی چالاکی مەدەنی
٢٨: هەریر رەسوڵی چالاکی ژنان
٢٩زاهیر قادر حاجی
٣٠: کاوە قوریشی چالاکی مەدەنی
٣١:دلۆڤان عەلی چالاکی سیاسی
٣٢:کاکشار ئۆرامار رۆژنامەڤان
٣٣: عەلی ئەشرەف مەرادی چالاکی سیاسی
٣٤:هەژار عەزیزی
٣٥: کیومەرس فەتحی چالاکی مەدەنی
٣٦: کۆسار فەتاح محەممەد موزیکسین
٣٧: موحسین خالیدی رۆژنامەنوس
٣٨: ژیلا کەریمی رۆژنامەنوس
٣٩: ساماڵ ئەحمەدی شاعیر
٤٠ : سیاوەش محەممەدی چالاکی سیاسی