سازكردنی بورجەكە نیزامییەكان لە ناوچە سنووریەكانی كوردستان روو لە زیاد بوونە
14:42 - 19 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ماوەیەكە ناوەندە نیزامییەكان و هەنگی سەر سنووری حكوومەت لە ناوچە كوێستانییەكانی ناوچەی \"تەرگەوەڕ\"ی ورمێ دەستی داوەتە سازكردنی بورجەكی نیزامی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەكە ناوەندە نیزامییەكانی حكوومەت لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان جموجۆڵێكی زۆری نیزامییەكان دەست پێكردۆتەوە و لە كوێستان و شاخەكانی ناوچەی \"تەرگەوەڕ\"ی ورمێ سەرقاڵی سازكردنی چەندین بورجەكی نیزامین.
ناوەندە نیزامییەكانی حكوومەت ئامادەن بۆ سازكردنی پایگا و بورجەكە نیزامییەكان پارەیەكی بەرفراوان خەرج بكەن.
یەكێك لە كرێكارانی ئەو بورجەكانە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لە حاڵێكدا خەڵكێكی زۆر بێكار هەیە و نەبوونی كاریش یەكێك لە گرفتە سەرەكییەكانی خەڵكە، بەڵام هێزە نیزامییەكان بۆ سازكردنی ئەو بورجەكانە ئامادەن بە هەر كرێكارێك لە یەك رۆژدا 45 هەزار تمەن و بۆ هەر بەنایەك هەشتا هەزار تمەن پارە بدەن.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سازكردنی ئەو بورجەكانە لەلای هێزە نیزامییەكان هێندە گرینگە كە تەنانەت بۆ هەر ماشینێك خیز و ماسە 300 هەزار تمەن پارە دەدەن.
ئەو كرێكارە لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ هەواڵنێری كوردپا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەگەری هێرشی نیزامیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دروست كردنی بورجەكە نیزامییەكان لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان زیادیان كردووە.
كارناسانی ئابووری لەو باوەڕە دان لە حاڵێكدا بەشێكی زۆر لە خەڵكی ئێران و بەتایبەت كوردستان لە دۆخێكی هەژاری و دەستەگیدا دەژین، بەڵام سامان و داهاتی گەلانی ئێران لە رێگای سیاسەت و پڕۆژە نیزامییەكانەوە خەرج دەكرێت.