زەوت كردنی زەوی و زار، كۆچی زۆرەملێ و دەستبەسەر كردنی وەرزێڕانی عەرەب
17:14 - 16 خاکەلێوه 2712
كوردپا: هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەك حەفتەی رابردوودا بەهۆی ئیعترازی وەرزێڕانی عەرەب لەمەڕ زەوت كردنی زەوی و زارەكانیان لەلایەن شیركەت نەوتەوە، 50 كەسیان دەستبەسەر كردوون.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز لە سووسەنگرد (خەفاجیە) پاش ئتعترازی بەردەوامی وەرزێڕانی نیشتەجێی گوندەكانی \"عچیسە\" و \"شاكریە\"ی سەر بە شارەكانی حەمیدیە و خەفاجیە، هێزە ئەمنیەتییەكان لەو دوو شارەدا 50 كەس لە وەرزێڕانیان قۆڵبەست و رەوانی گرتنگەكان كراون.
دەستبەسەر داگرتنی زەوی و زاری وەرزێڕانی عەرەبی ئەهواز پاش ئەوە هاتۆتە ئاراوە كە شیركەت نەوت لەو ناوچەیە مەیدانێكی نەوتیی تازەی دۆزیوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە شارەكانی حەمیدیە و خەفاجیە، پاش هاتنە ئارای ئیعترازی وەزرزێڕانی لە بەرامبەر دەستبەسەر داگرتنی زەوین و زرەكانیان، شیركەت نەوت بە تەڵەكەیەك كە لە هەمبەر ئەو زەوینانەدا هەركام پارچەیەك زەوین لە شوێنێكی دیكەیان پێدەدات، ناوی هەموو وەرزێڕانی تۆمار كردووە و پاش ئەو كارەش هێزە ئەمنیەتییەكان بە شەودا هەموو كرێكارە خاوەن زەوییەكانیان كەلە شارە دوور یان گوندەكانی دەوروبەر نیشتەجێ بوون، دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیاریان راگواستوون.
هەر لەم پێوەندییەدا شیركەت نەوت بە دانیشتوانی گوندەكانی \"عەچیسە\" و\"شاكریە\"ی راگەیاندووە كە بە وەرگرتنی بڕە پارەیەك لەو شیركەتە، دەبێ هەرچی خێراتر ماڵەكانیان چۆڵ بكەن و بڕۆنە ناوچەیەكی تر. هەر لەم بارەوە گوندنشیینان دەڵێن: \"ئەو بڕە پارەیەی كە شیركەت نەوت بۆیانی دیاری كردووە، ئەوەندە نیە كە بەشی كڕینی ماڵێك یان خەرجی سێ مانگ ژیان لە شوێنەكانی دەروبەری شارەكان بكات.
ماوەیەك لەمەوپێش كۆمەڵێك لە وەرزێڕانی عەرەب لە شارەكانی \"وەیس و مەلاسانی\" هەڵكەوتوو لە 45 كیلۆمیتریی باكووری ئەهواز بەهۆی پچڕانی ئاوی وەرزێڕی دەستیان دایە ناڕەزایەتییەكی بەرین.
ئەم كێشەیە لە حاڵێك دایە كە 47%ی كۆی گشتیی ئەو ئاوانەی كەلە ساڵدا دەڕژێنە كانگا و بەنداوەكانی وڵاتەوە، لە بەنداوەكانی پارێزگای خوزستان دان.