زەخت و گوشاری هێزە ئینتزامییەكان بۆ سەر كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد بەردەوامە
21:15 - 6 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی زەوت كردنی كەلوپەلی كاسبكاران و كۆڵبەرانی سەر سنوور چوونەتە گوندی \"نێ\" و لە ئەنجامدا لەگەڵ دژكردەوەی خەڵكی بەرەوڕوو بوونەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەكی بەرچاو لە هێزە ئینتزامییەكان بە مەبەستی زەوت كردنی كەلوپەلی كاسبكارێك بەناوی بەرزان ئەرژەنگی چوونەتە گوندی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان.
بە وتەی شایەتحاڵان هێزە ئینتزامییەكان لەگەڵ پەرچەكرداری خەڵكی گوندی \"نێ\" بەرەوڕوو بوونەتەوە و پێشیان بە زەوت كردنی كەلوپەلی كاسبكاران لەلایەن ئەو هێزانەوە گرتووە.
هاووڵاتیغانی كورد بەهۆی بێدەرەتانی و نەبوونی پیشەیەكی تەندرووست بە ناچاری روو دەكەنە كۆڵبەری سەر سنوور و لە هەمبەر گواستنەوەی كەلوپەلی وەكوو پارچە، تایەی ماشێن، تەلەفیزیۆن و شتومەكی ئاڕایشی پارەیەكی زۆر كەم وەردەگرن.
زۆر جار كێشی ئەو كەلوپەلانەی كە كۆڵبەران هەڵیدەگرن لە كێشی خۆیان زیاترە و سەرەڕای هەموو ئەوانە بە بەردەوامی دەكەونە بەر رێژنەی گوللەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و گیانیان لێ ئەستێنرێ.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كۆڵبەرانی سەرسنوور 4 كەس كوژران و چەند كەسی دیكەش بریندار بوون.
بێگومانی ئاماری راستەقینەی كوژران و بریندار بوونی كۆڵبەرانی كورد لەم رێژەیە زیاترە.