زەخت و گوشاری هێزە حكوومەتییەكان بۆ سەر ئاژەڵدارانی ناوچەی ماكۆ بەردەوامە

22:16 - 29 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: هێزكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی جوراوجۆر زەخت و گوشارییان خستۆتە سەر ئاژەڵدارانی كوردی ناوچەی ماكۆ و پێیان راگەیاندوون ئەگەر بێت و نزیكی سنوورەكان ببنەوە، دەیانكووژن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزە نیزامییەكان بە كۆیستانچییەكانی ناوچەی ماكۆیان راگەیاندووە بۆیان نیە هاتوچۆی سەرسنوور بكەن.

پێشتریش هێزەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران پێشیان بە كۆچی كوێستانیی ئاژەڵدارنی ناوچەی ماكۆ بۆ لەوەڕگەكانی ناوچەی چاڵدوران گرتبوو.
\"5334.jpg\"
لە حاڵێكدا كە ئاژەڵدارانی ناوچەكانی ماكۆ دیانهەویست بەرەو ناوچەكانی چاڵدوران كۆچ بكەن لە نزیك شاری ئاواجیغ پێشیان پێگیرا.

هەر لەو پێوەندییەدا ماوەیەك لەمەوبەر وەرزێڕ و ئاژەڵدارانی ناوچەی \"بوورلان\"ی ماكۆ رایانگەیاندبوو: \"ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەكان و جەنگەڵبانی بە داڕشتنی گەڵاڵەیەك پێشیان بە كاسبیی ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیە گرت\".