زیندانی ورمێ؛ مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:11 - 6 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار" پێشنوێژی هەینی مزگەوتی گوندی "شێخان"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتیی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەر، مامۆستا مەلا " ئەنوەر ڕەستگار" پێشنوێژی هەینی گوندی "شێخان"ی شاری شنۆ، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی مامۆستا مەلا ئەنوەر ڕەستگاریان لە جادەی شنۆ- پیرانشار، دەسبەسەر کردبوو.

ئەو مامۆستا کوردە لە وتەکانی ڕۆژی هەینی خۆیدا، ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران و هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەتییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران گرتبوو، کە پاش قسەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار" شاعیر و نووسەر و خەڵکی "پەسوێـ"ـی شاری پیرانشارە.