زیندانی مەریوان؛ فاروق نیک‌پەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:51 - 8 رێبەندان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق نیک‌پەی" کوڕی لەتیف خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە.

فاڕووق نیک‌پەی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ملەی "سەڵواتاوا"ی سنە دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکار دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.