زیندانی مەریوان؛ خەبات وەیسی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا

10:26 - 10 رەشەمه 2721

ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەشەمە، خەبات وەیسی تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی "عەبدوڵڵا" و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە.

خەبات وەیسی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوو.

خەبات وەیسی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان مۆبایلەکانی "خەبات و عەبدوڵڵا وەیسیـ"ـیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.