زیندانی شنۆ؛ موراد ساعی و سیامەند خواڕەزم بە دانانی بارمتە ئازاد کران

10:53 - 22 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موراد ساعی و سیامەند خواڕەزم" بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

موراد ساعی و سیامەند خواڕەزم، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوون.

ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ٣ و ٤ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک ورد بە دەست نەهاتووە.

وێنە: موراد ساعی و سیامەند خواڕەزم