زیندانی شنۆ؛ ئاسۆ شێخە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:33 - 25 رێبەندان 2721

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاسۆ شێخە" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "شەفیع" و خەڵکی گوندی "چەشمەگوڵـ"ـی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، " ئاسۆ شێخە" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی‌ وەرپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.