زیندانی سنە؛ بێبەریکردنی مەحموود سادقی لە مافی مەرەخەسی

12:48 - 15 خەرمانان 2722

مەحموود سادقی، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری کامێران، کە ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی سنە تێدەپەڕێنی لە کاتی دەسبەسەری هەتا ئێستا لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی زیندان چەندین جار لەگەڵ داخوازیی مەرەخەسیی ئەو زیندانییە سیاسییە، دژایەتییان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ هەروەها ناوەندە ئەمنییەتی و قەزاییەکان لە سنە، لەگەڵ ئازادیی مەحموود سادقی بە پێبەندی ئەلێکترۆنیکی دژایەتییان کردووە.

ئەو زیندانییە سیاسییە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی ١ی دادگای کەیفەریی پارێزگای سنە، بە تۆمەتی "بەشداری و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە٣٠ ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کردبوو.

هەروەها مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ، لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" ئەو زیندانییە بە تۆمەتی "بەشداری لە بەغی" بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری، مەحکووم کردبوو.

مەحموود سادقی ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٩٥، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند قۆناغ لێپرسینەوەی چەند مانگە، بۆ زیندانی سنە، ڕاگوێزرابوو.