زیندانی دەریای ورمێ، ٣٣ رۆژە لە مانگرتن دایە
14:35 - 1 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا:سەرەڕای هەڕەشە و فشار خستنە سەر زیندانیانی سیاسیی كورد لە ورمێ، مانگرتووان لەسەر داواكارییەكانیان پێداگرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەمە رێكەوتی ٣٠ی سەرماوەز عەلی ئەحمەد سلێمان و خدر رەسووڵ مروەت دوو كەس لە مانگرتووانی زیندانی دەریا بە هۆێئازاری و خوێنڕێژی مەعدەوە رەوانەی بێهداری ناو زیندان كراون.
ئەو دوو زیندانییە سەرەڕای \"خوێن ڕشانەوە\" خۆیان لەلێدانی سێرۆم بواردووە و بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی \" نفس در قفس\" گەڕاونەتەوە بەندەكەیان و لەگەڵ ٢٢ زیندانی دیكەی سیاسیی كورد لە بەندی ١٢دا درێژەیان بە مانگرتنەكەیان داوە.
كەمپەینی بەرگریی لەزیندانیانی سیاسیی و مەدەنی باسی لەوە كردووە، ٦٨ زیندانی سیاسیی لە گرتووخانەی ورمێدان و لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢٨ كەسێان لەبەندی ١٢دا راگیراون و ٤٠ی دیكەش لە بەندەكانی دیكە دان.
مەسعوود شەمس نژاد یەكێك لەو زیندانیانە كە لەسەر مانگرتنەكەی بەردەوامە و دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەندی كرێكاران گوازراوەتەوە، بەندێك كە تاوانبارانی مادە هۆشبەرەكانیش تێیدا رادەگیرێن.
ئەو پارێزەرە كوردە كە ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 1ی بەفرانبار پێدەنێتە چواردەیەمین رۆژی مانگرتنەكەیەوە، هاودەردی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و پێڕاگەیشتن بە دۆخی خۆی، لە هۆكارەكانی مانگرتنەكەی راگەیاندووە.
كەمپەینی \"ئەمڕۆ ورمێدڵی كوردستانە\" لە بەیاننامەیەكدا هەواڵی شكاندنی مانگرتنی زیندانیانی رەت كردۆتەوە و بە هەوڵێكی لەراستای بەلارێدا بردنی مانگرتنی گشتیی لەكوردستان، لەقەڵەم داوە.
چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و چالاكانی مافی مرۆڤ حەفتەی رابردوو لە بانگەوازێكدا داوای لە خەڵكی كوردستان كردبوو كە رێكەوتی 1ی بەفرانبار مانگرتنی گشتیی رابگەیەنن.
هەر لەو پێوەندییەدا ٢١ ناوەند و ناوەندی مافی مرۆڤ لەبەیاننامەیەكدا خوازیاری بەدواداچوون بە داوكاری زیندانیانی سیاسیی كوردی ورمێبوون.
گرینگترین داواكاری زیندانیانی مانگرتوو لە گرتووخانەی ورمێ، جێبەجێكردنی یاسای جیاكردنەوەی بێئەملاوئەولای زیندانییەكان ب پێی تاونەكانیانن.
پاراستنی زیندانیان، پێڕاگەیشتنی پزیشكی و ئەشكەنجە نەكردن و كۆتایی هێنان بە هەڵسوكەوتی خراب و سوكایەتیكردنەكان لە داواكارییەكانی دیكەی زیندانیانە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەمە رێكەوتی ٣٠ی سەرماوەز عەلی ئەحمەد سلێمان و خدر رەسووڵ مروەت دوو كەس لە مانگرتووانی زیندانی دەریا بە هۆێئازاری و خوێنڕێژی مەعدەوە رەوانەی بێهداری ناو زیندان كراون.
ئەو دوو زیندانییە سەرەڕای \"خوێن ڕشانەوە\" خۆیان لەلێدانی سێرۆم بواردووە و بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی \" نفس در قفس\" گەڕاونەتەوە بەندەكەیان و لەگەڵ ٢٢ زیندانی دیكەی سیاسیی كورد لە بەندی ١٢دا درێژەیان بە مانگرتنەكەیان داوە.
عەلی ئەحمەد سلێمان و خدر رەسووڵ مروەت دوو كەس لە مانگرتووانی زیندانی دەریا بە هۆێئازاری و خوێنڕێژی مەعدەوە رەوانەی بێهداری ناو زیندان كراون
گەڕاندنەوەی شەش كەس لە زیندانیانی سیاسی بۆ بەندی ١٢ و هێشتنەوەی ٣٤ زیندانی سیاسی دیكە لە بەندەكانی سزا گشتیەكاندا زانیارییەكانی نێو زیندانی دەریای ورمێن.كەمپەینی بەرگریی لەزیندانیانی سیاسیی و مەدەنی باسی لەوە كردووە، ٦٨ زیندانی سیاسیی لە گرتووخانەی ورمێدان و لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢٨ كەسێان لەبەندی ١٢دا راگیراون و ٤٠ی دیكەش لە بەندەكانی دیكە دان.
مەسعوود شەمس نژاد یەكێك لەو زیندانیانە كە لەسەر مانگرتنەكەی بەردەوامە و دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەندی كرێكاران گوازراوەتەوە، بەندێك كە تاوانبارانی مادە هۆشبەرەكانیش تێیدا رادەگیرێن.
ئەو پارێزەرە كوردە كە ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 1ی بەفرانبار پێدەنێتە چواردەیەمین رۆژی مانگرتنەكەیەوە، هاودەردی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و پێڕاگەیشتن بە دۆخی خۆی، لە هۆكارەكانی مانگرتنەكەی راگەیاندووە.
مەسعوود شەمس نژاد یەكێك لەو زیندانیانە كە لەسەر مانگرتنەكەی بەردەوامە و دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەندی كرێكاران گوازراوەتەوە
رۆژی رابردوو سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، بەرپرسانی زیندانی دەریا سەردانی زیندانیانی مانگرتووانی كردووە و بەڵێنی جێبەجێ کردنی داواكارییەكانیان پێداون، بەڵام زیندانیانی كورد ئامادە نەبوون ئەو داواكارییە قبووڵ بكەن.كەمپەینی \"ئەمڕۆ ورمێدڵی كوردستانە\" لە بەیاننامەیەكدا هەواڵی شكاندنی مانگرتنی زیندانیانی رەت كردۆتەوە و بە هەوڵێكی لەراستای بەلارێدا بردنی مانگرتنی گشتیی لەكوردستان، لەقەڵەم داوە.