زیندانیەكی سیاسیی كورد بەهۆی خراپیی باری تەندروستی، رەوانەی نەخۆشخانە كرا
13:34 - 16 رەشەمه 2711
كوردپا: پاش تێكچوونی باری تەندروستیی جەهانبەخش وەكیلی زیندانیی سیاسیی كورد لە زیندانی ناوەندیی سنە، ناوبراو رەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە كرا.
فەرهاد وەكیلی سەرەتای ئەمساڵ لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا و پاش 40 رۆژ راگرتن لە ژووری تاكەكەسی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە راگوێزرا.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، قازی دۆسیەی جەهانبەخش وەكیلی بە دیاری كردنی بڕی50 میلیۆن تمەن وەسیقە بڕیاری ئازاد كرانیی كاتیی ئەو زیندانیە سیاسیەی دابوو، بەڵام كاتێك بنەماڵەكەی بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە سەردانی دادگا دەكەن پێیان رادەگەیەنرێبەهۆی كردنەوەی دۆسیەیەكی دیكە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەو بڕیارە هەڵوەشاتەوە.
جەهانبەخش وەكیلی سێرۆژ لەمەوبەر بەهۆی تووش بوون بە نەخۆشیی ددان ئێشە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەبێسڕ كردن ددانیان بۆ كێشاوە كە پاش گواستنەوەی بۆ بەندی زیندان تووشی سەكتەی دڵ بووە و هەمیسان رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
سەرەڕای پێداگریی پزیشكان لەمەڕ پێڕاگەیشتنی بەردەوام و بەستەری كردنی لە نەخۆشخانە، بەڵام بەرپرسانی زیندان دژایەتییان كردووە و دووبارە رەوانەی بەندییان كردۆتەوە كە بۆتە هۆی تێكچوونی باری تەندروستیی.
برایەكی ئەو زیندانیە سیاسیە بەناوی فەرهاد وەكیلی رێكەوتی 19 بانەمەڕی ساڵی 1389 وێڕای 4 زیندانیی سیاسیی دیكە لە زیندانی ئێوینی تاران بە بڕیاری دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئیعدام كرا.