٢٠ زیندانیی سیاسیی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە نامەیەکدا پشتوانیان لە زیندانیانی ورمێ کرد+نامە
14:51 - 26 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: زیندانیانی سیاسیی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە نامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان لە خواستی زیندانیانی سیاسیی کوردی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢٠ کەس لە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، لە نامەیەکدا کە بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بڵاویان کردۆتەوە، هەڵوێستی بەرپرسانی زیندانی ورمێیان لەبەرامبەر زیندانییە سیاسییەکاندا دژە ئینسانی وەسف کردووە.
زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەو نامەیەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، هەموو ئەو کەسانەی کە ناچار بوون بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی کپ کراوی خۆیان بە گوێی رای گشتی مان لە خواردن بگرن، بە باشی ئاگادارن کە زیندانیان چ سەختی و ئازارێک دەکێشن و دەشزانن هەتا ناچار نەبن گیانی خۆیان ناخەنە مەترسییەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەوەیکە چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، کە ماوەی ٥ رۆژە مانگرتنی وشکیان راگەیاندووە، یەکێکی دیکە لە زیندانیانی سیایسی مانگرتووی کورد بەناوی رەسووڵ خزر مروەت لەو نێو زینداندا تووشی خوێنڕێژیی مەعدە بووەو بارودۆخی تەندروستیی بە تەواوەتی تێکچووە.
دەگوترێ، بەرپرسی زیندانی ورمێ بەو زیندانییە سیاسییە کوردەی گوتووە، \"ئێمە کارمان بە ئێوە نییە و دەتوانی مانگرتنەکەت بشکێنی و خۆت لەدەست ئازار و نەخۆشی رزگار بکەیت\".
رەسووڵ خزر مروەت، کە رۆژی دووشەممە بەهۆی خوێنڕێژیی مەعدەیەوە گوازراوەتەوە بۆ بێهداریی نێو زیندان، رێگەی نەداوە کە سیرۆمی لێ بدرێ\".
ئەو زیندانییە سیاسیانە دەشڵێن: کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی جگە لە قسە کردن هیچ هەڵوێستێکیان بۆ رێگرتن لە کردەوەکانی رژیم بەدژی مافی مرۆڤ نەگرتۆتە بەر و وڵاتانی زلهێزیش لەکاتی دانوستانەکاندا لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیدا، تەنیا بیر لە ئەمنیەت و بەرژەوەندیی خۆیان دەکەنەوەو هیچ پلانێکیان بۆ پێشگرتن بە پێشێلکاریی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئیسلامیدا نییە.
واژۆکارانی ئەو نامەیە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج:
١- حیشمەتوڵڵا تەبەرزەدی ٢- شاهرۆخ زەمانی ٣- ئەفشین حەیرەتیان ٤- خالید حەردانی ٥- ساڵح کۆهەندڵ ٦ – ئەبولقاسم فوولادوەند ٧- رەزا ئەکبەری مونفەرد ٨ – لوقمان مورادی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بەسێدارە ٩- زانیار مورادی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە ١٠ – لەتیف حوسێنی ١١- ئیرەج حاتەمی ١٢- فەریدە ئازموودە ١٣- عەلیرەزا فەراهانی ١٤- سەعید ماسووری ١٥- محەمەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتا هەتایی ١٦- سەعید شێرزاد ١٧- ئەفشین بایمانی ١٨- ئەسەدوڵڵا هادی ١٩- کەریم مارف عەزیز زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی ٢٠ محەمەد جەراحی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢٠ کەس لە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، لە نامەیەکدا کە بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بڵاویان کردۆتەوە، هەڵوێستی بەرپرسانی زیندانی ورمێیان لەبەرامبەر زیندانییە سیاسییەکاندا دژە ئینسانی وەسف کردووە.
زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەو نامەیەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، هەموو ئەو کەسانەی کە ناچار بوون بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی کپ کراوی خۆیان بە گوێی رای گشتی مان لە خواردن بگرن، بە باشی ئاگادارن کە زیندانیان چ سەختی و ئازارێک دەکێشن و دەشزانن هەتا ناچار نەبن گیانی خۆیان ناخەنە مەترسییەوە.
لەراستەوە: ئەفشین حەیرەتیان و خالید حەردانی، دوو زیندانیی سیاسی و کەریم مارف عەزیز زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سلێمانی و مەحکووم بە زیندانی هەتا هەتایی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج
٢٧ زیندانیی سیاسیی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ، ماوەی ٢٨ رۆژە تێکەڵ کردنی بەندەکەیان بە زیندانیانی تاوانە گشتییەکان و راگواستنیان بۆ بەندەکانی دیکەی نێو زیندان و هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسان و مەئموورانی نێو زیندان لەگەڵ بنەماڵەی زیندانییە سیاسییەکان، مانیان لە خواردن گرتووە.هاوکات لەگەڵ ئەوەیکە چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، کە ماوەی ٥ رۆژە مانگرتنی وشکیان راگەیاندووە، یەکێکی دیکە لە زیندانیانی سیایسی مانگرتووی کورد بەناوی رەسووڵ خزر مروەت لەو نێو زینداندا تووشی خوێنڕێژیی مەعدە بووەو بارودۆخی تەندروستیی بە تەواوەتی تێکچووە.
دەگوترێ، بەرپرسی زیندانی ورمێ بەو زیندانییە سیاسییە کوردەی گوتووە، \"ئێمە کارمان بە ئێوە نییە و دەتوانی مانگرتنەکەت بشکێنی و خۆت لەدەست ئازار و نەخۆشی رزگار بکەیت\".
رەسووڵ خزر مروەت، کە رۆژی دووشەممە بەهۆی خوێنڕێژیی مەعدەیەوە گوازراوەتەوە بۆ بێهداریی نێو زیندان، رێگەی نەداوە کە سیرۆمی لێ بدرێ\".
محەمەد نەزەری زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی
زیندانیانی سیاسیی رەجایی شار، لەو نامەیەدا کە نوسخەیەکەی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، باسیان لەوەش کردووە، \"لە کاتێکدا ٥٠٠ زیندانیانی ئاسایی لە زیندانی قیزل حەساریش بەهۆی دۆخی نالەباری مرۆیی لە نێو ئەو زیندانەدا مانیان گرتووە.ئەو زیندانییە سیاسیانە دەشڵێن: کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی جگە لە قسە کردن هیچ هەڵوێستێکیان بۆ رێگرتن لە کردەوەکانی رژیم بەدژی مافی مرۆڤ نەگرتۆتە بەر و وڵاتانی زلهێزیش لەکاتی دانوستانەکاندا لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیدا، تەنیا بیر لە ئەمنیەت و بەرژەوەندیی خۆیان دەکەنەوەو هیچ پلانێکیان بۆ پێشگرتن بە پێشێلکاریی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئیسلامیدا نییە.