زیندانییەكەی سیاسیی كورد لە مانگرتنەكەی بەردەوامە
20:54 - 8 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوانی دەزگای قەزایی داواییان لە بنەماڵەی زیندانییەكی سیاسیی كردووە كە داوای لێبكەن كۆتایی بە مانگرتنەكەی بهێنێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد نەزەری زیندانی سیاسیی رایگەیاندووە، هەتا ئەو كاتەی كە ویستەكانم وەدی نەیەت دەست لە مانگرتن هەڵناگرم.
دادستانی دۆسیەی محەممەد نەزەری بە بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییەی راگەیاندووە، داوا لە محەممەد بكەن كە مانگرتنەكەی بشكێنێ.
سەرچاوەیەكی نزیك بەبنەماڵەی محەممەد نەزەری بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەو زیندانییە سیاسییە لە وڵامی بنەماڵەكەیدا وتوویەتی: دەست لە مانگرتنەكەم هەڵناگرم.
محەممەد نەزەری ساڵی 1350ی هەتاوی لە شاری \"سایین قەڵا\"ی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە لەدایك بووە.
ئەو هاووڵاتییە رێكەوتی 8ی جۆزەردانی ساڵی 1373ی هەتاوی لە شاری بۆكان لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی دەستبەسەر كراوە.
محەممەد لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوكمی ئیعدامی بۆ دەبڕدرێتەوە و لە ساڵی 1378 كەوتۆتە بەر لێبوردن و حوكمی ئیعدامەكەی بووە بە زیندانی هەتاهەتایی.