زیندانییەكی كورد لە گرتووخانەی شاهڕوود لە سێدارە درا
15:10 - 11 بانەمەڕ 2712
كوردپا: سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە، رێكەوتی 11ی بانەمەڕ هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ورمێ لە سێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە \"چەنگیز مەجیدی\" كوڕی حاجی محەممەد مەجیدی و خەڵكی ئاوایی\" گلانیك\"ی سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ لە زیندانی \"شاهڕوود\" سەر بە شاری سمنان بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان لە سێدارە درا.
هەواڵنێری كوردپا لە ورمێ وتیشی: چەنگیز مەجیدی خاوەنی ژن و منداڵە.
بە وتەی یەكێك لە خزمە نزیكەكانی بنەماڵەی مەجیدی، سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە كوردەیان راگەیاندووە كە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی چەنگیز سەردانی زیندانی شاهڕوود بكەن.