زیندانییەكی سیاسیی كورد پاش 5 ساڵ، ئەمڕۆ ئیزنی مورەخەسی پێدرا
20:26 - 18 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرەنجام دادستانی شاری سنە پاش پێنج ساڵ زیندان، ئەمڕۆ ئیزنی مورەخەسیی 8 رۆژەی بە ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی كورد دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بنەماڵەی ئەم چالاكە سیاسییە بۆ وەرگرتنی 8 رۆژ مورەخەسی ناچار بوون وەسیقەی 300 میلیۆن تەمەن بدەن. ئەم هەواڵە لەلایەن یەكێك لە خەزم و كەسانی نزیكی بنەماڵەی \"حوسێن پەناهی\"یەوە بۆ ئاژانسی كوردپا تەئید كراوە.
ئهمرو چوارشهمهدوای ئهوەیكهلهلاین کۆمەڵێک کەسایەتی و خەڵکی ناوچهی لهیلاخ و ئاوایی قڕووچیاوە داوا لهوهزهراتی ئێتلاعات و دادوهری شاری سنهكرا بۆ ئهوی ئەنوەر حوسێن پەناهی چالاكی سیاسیی كورد ئێزنی چاوپێكهوتن لەگەڵ بنهمالەکەی پێ بدڕێتبۆ چارهسهریی نهخۆشی سهردانی پێزشك بكات، سەرەنجام ئەمڕۆ ئەو ئیزنەی درا و بهدانانی 300 میلیۆن وەسیقە ئەمڕۆ مورەخەسیی ٨ رۆژەی پێدرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەلایەن بنەماڵ، خەڵکی ئاوایی قڕووچیا و گوندەکانی دەورووبەرەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکراوە.
ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی كورد لە رێكەوتی 15ی خەزەڵوەری ساڵی 1386 جیا لەوەی كەلە مافی مورەخەسی كەڵكی وەرنەگرتووە، بەهۆی راگرتنی بۆ ماوەی 6 مانگ لە ژوورە تاكەكەسییەكانی گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری قوروە، تووشی نەخۆشیی عفوونی بووە و لە دەرمان و پیڕاگەیشتنی پزیشكی بێبەری كراوە.
بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار ئەم چالاكە سیاسییە كە سەرپەرستی بنەماڵە و خاوەنی دوو منداڵی كەم تەمەنە، بۆ بینینی منداڵەكانی چەندین جار داوای مەرەخەسیی كردووە، بەڵام داخوازییەكەی هەمیشە لەگەڵ دژایەتیی لێپرسراوانی ئەمنیەتی و قەزایی بەرەوڕوو بۆتەوە.
ئەنورە حوسێن پەناهی بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە 16 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كراوە.