زیندانییەكی سیاسیی كورد مانی لە خواردن گرت
14:12 - 16 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەهۆی ناڕوونیی باروودۆخی مانی لە خواردن گرت.
\"جوبرەئیل خوسرەوی\" بەهۆی ناڕوون بوونی بارودۆخی و درێژ بوونەوەی دەستبەسەر كرانی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ماوەی 8 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە لە مانگی گەلاوێژی 1387وە بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ حیزبێكی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراوە و دەزگای قەزایی شاری سنە حوكمی 6 ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕیوەتەوە.
\"جبرئیل خوسرەوی\" سێساڵ و شەش مانگ لەو حوكمەی تێپەڕ كردووە.
ماڵپەڕی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی كردەوە، ماوەیەك لەومەوبەر لەلایەن لێپرسراوی زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە داوای لێبوردنی مەرجدار بۆ ئەو زیندانیە سیاسیە كرابوو، داواكارییەك كە لەلایەن دادوەری لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی دادگوستەریی پارێزگاوە دژایەتیی لەگەڵ كرا.