زیندانییەكی سیاسیی عەرەبی ئەهواز دۆسیەیەكی دیكەی بۆ كرایەوە
13:17 - 27 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: خالید حەردانی زیندانیی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لەناو زیندانی رەجایی شەهر بانگهێشتی دەفتەری \"ئیجرای ئەحكام\" كراوە و دۆسیەیەكی دیكەی بۆ كراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 26ی رەزبەر خالید حەردانی زیندانیی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لەلایەن دەفتەری بەڕێوەبەریی حوكمەكانەوە بانگهێشت كراوە و بە تاوانی سووكایەتیی بە\"رێبەریی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران\" لێپرسینەوەی لێكراوە و دۆسیەیەكی دیكەی بۆ كراوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانی رەجایی شەهری كەرەجەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند كە لەو دۆسیە تازەیەدا 5 میلیۆن وەسیقەی بۆ دیاری كراوە و دۆسیەكەی رەوانەی لقی 13ی دادگای شۆڕشی شاری كەرەج كراوە.
خالید حەردانی زیندانیی سیاسیی عەرەبی ئەهواز كەلە ساڵۆنی 12ی بەندی 4ی زیندانی رەجایی شەهر بەند كراوە، رێكەوتی 6ی رەزبەریش كە وەك هاوڕێی زیندانییەكی سیاسیی دیكە بەناوی نەوید خانجانی سەردانی بێهداریی زیندانی كردبوو لەلایەن مەئموورانی ناو زیندانەوە كەوتە بەر لێدان و كوتان و تێكهەڵچوون لە نێوانیاندا هاتبووە ئاراوە.
كە دواتر بڕیار درا بۆ ماوەی یەك حەفتە لە ژووری تاكەكەسی رابگیرێت كە ئەو بڕیارە بووە هۆی ناڕەزایەتی و مانگرتنی بەشێكی زۆر لە زیندانمیانی سیاسیی ئەو زیندانە.
خالید حەردانی زیندانیی سیاسیی عەرەبی ئەهواز كەلە ساڵی 1379ی هەتاوییەوە بە تاوانی تێكدانی تەناهیی گشتیی و رفاندنی فڕۆكە لە زیندان دایە و سەرەتا بە حوكمی ئیعدام مەحكووم كرا كە دواتر حوكمەكەی كرا بە زیندانی هەتاهەتایی و لەناو زیندان تووشی نەخۆشیی ئیفلیجی بووە.