زیندانییەکی کورد لە خەدەماتی دەرمانی لە زیندانی شاری سەقز بێبەرییە

14:45 - 11 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ئەو شارەوە، دەستێکی ئیفلیج دەبێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"سامان ڕەحمانی\"، زیندانیی کورد لە گرتووخانەی شاری سەقز، بە هۆی برینداربوونی دەستی و بێبەریکردنی ئەو زیندانییە کوردە لە دەوا و دەرمان، لە بارودۆخێکی نالەباری جەستەییدا بەسەر دەبات.

سەرەڕای نالەباربوونی باری تەندروستیی ئەو زیندانییە کوردە و تەئیدکردنی پزیشکانی زیندان، بۆ چارەسەرکردنی دەستی ئەو زیندانییە، بەرپرسانی زیندان،
دژایەتی خۆیان لە ڕەوانە کردنی ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان دژایەتییان کردووە.

سامان ڕەحمانی کوری محەممەدساڵح، بە تۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ ماددەی سڕکەرەکان و هەڵگرتنی چەک بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، کە ماوەی چوار ساڵ و نیوە لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقزە.