زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری مەریوان ئەگەر لە سێدارەدانی لە سەرە

14:40 - 29 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری مەریوان، کە بە هۆی کێشەی \"ملکی\"، دوو هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەی کوشتبوو، هەنووکە ئەگەری لە سێدارەدانی لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەحمەد ئێرانی\" تەمەن ٤٠ کوڕی سەعید خەڵکی شاری مەریوان، کە ساڵی ٨٨ لەگەڵ بنەماڵەکی دیکە تووشی شەڕ و کێشە بوون لە سەر کێشەی \"ملکی\"، بە تاوانی \"کوشتنی بە ئەنقەست\" ئەگەری لە سێدارەدانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنەی، لە سەرە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، دوو هاووڵاتی دیکەی بە ناوەکانی \"فەرەیدون دیوجان\" تەمەن ٢٠ ساڵ و \"هیوا خون‌جام\" تەمەن ٢٣ ساڵ، لە شەڕ و کێشەی ملکی دا، کوشتبوو.

\"\"ئەحمەد ئێرانی، ڕێکەوتی ٢٥ خاکەلێوەی ئەمساڵ، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.

ئەو زیندانییە کوردە، پاش ئەوەی ئاگادار کراوەتەوە کە لە سێدارە دەدرێت، دەستی کردووە بە خودزنی و هەردوو چاوی دووریەتەوە.

ناوبراو لە ساڵی ٩٠ی هەتاوی، بە قیساس مەحکووم کراوە.

سەرەڕای چەندین جار هاووڵاتییانی شاری مەریوان و چالاکانی فەرهەنگی، سەردانی بنەماڵەی دوو کوژراوەکەیان کردبوو، بۆ لێخۆشبوون لە ئەحمەد ئێرانی، بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکە، داواکاری هاووڵاتییان و چالاکانی مدەنییان ڕەت کردبووە و خوازیاری جێبەجێ کردنی لە سێدارەدانی ناوبراو بوون.