زیندانییەکی سیاسی کورد زێدی خۆی بەناچاری بە جێهێشت

19:38 - 29 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسی کورد کە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ماوەی زیندانییەکەی خۆی تێدەپەڕاند، لە ئێران هەڵاتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوسێن دانشمەند کوڕی عەبدولڕەحمان، زیندانی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری سنە پاش هاتنەدەرەوە لە زیندان، زێدی خۆی بە جێهشتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"حوسێن دانشمەند لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە کە هاوبەندی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانی مەحکووم بە ئێعدام بووە، هەنوکە لە یەکێک لە وڵاتە دراوسێکانی ئێران نیشتەجێ بووە.

حوسێن دانشمەند ٢٢ی رەشەمەی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە تۆمەتی سیخوری کردن بەپێی مادەی ٥٠١ سزای یاسای ئیسلامی بەخشی تەعزیرات بە ١٠ ساڵ زیندان تەعزیری مەحکووم کرا و ئەم حوکمەش لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە پشتڕاست کرایەوە.

حوسێن دانشمەند ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران\" لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی شاری سنە گوێزرایەوە.

\"\"