زیندانییەکی سیاسی لە بەردەم دەرگای کۆمیساریای پەنابەرەکان لە تورکیە مانگی گرت

21:57 - 14 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی لە بەرانبەر کۆمیساریای پەنابەران لە وڵاتی تورکیە مانی گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردان، \"شارام ئەلیاسی\" زیندانییەکی سیاسیی کورد لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەردەم کۆمیساریای پەنابەرەکان لە وڵاتی تورکیە مانی گرت.

ڕەزا شەریفی بۆکانی، چالاکی سیاسیی کورد و دانیشتووی وڵاتی تورکیە لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: \"سەرەڕای ئەوەی کە دۆسیەی ئەو پەنابەریی ئەو کە پێشتر زیندانیی سیاسیی بووە، لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تەئید کراوە، پاش چوار ساڵ و نیو، هێشتا چارەنووسی خۆی و بنوماڵەی ناروونە.

ئەو چالاکە سیاسییە هەروەها ڕایگەیاند: \"شارام ئەلیاسی چاوەڕێی وەرگرتنه، وەکوو پەنابەر لە وڵاتی سێهەمچاوەرێ وەرگرتنە، بەڵام دۆسیەکەی ناوبراو لە لایەن بەرپرسانی \"یوو ئێن\"ـەوە پشتگوێ خراوە\".

شارام ئەلیاسی خەڵکی شاری مەریوان مانگی ڕەزبەری ساڵی ٨٧ بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە ١١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە و پاش ٦ ساڵ زیندانی‌کردنی ناوبراو لە زیندانەکانی مەریوان، ئێڤین و ڕەجایی شاری کەرەج، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی هاتە مورەخەسی و دواتر زێدی خۆی بەجێ هێشت.