زیندانییەکی سیاسیی کورد لە چارەسەریی پزیشکی خۆی بوارد
17:11 - 4 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بەهۆی سووکایەتی کردنی بەرپرسانی ئەو زیندانە بە ناوبراو، لە چوون بۆ نەخۆشخانە خۆی بوارد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ \"ناسێح یووسفی\" زیندانیی سیاسیی کورد بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە لێدرانی دەستبەند و پاوەن لە دەست و لاقی، ناوبراو لە چوون بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان خۆی بوارد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو هەڵسووکەوتەی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ ئەو زیندانییە کوردە لە حاڵێک دایە، کە ناوبراو \" ئێسکی \"لووت\"ی شکاوە و پزیشکی نێو زیندان پێی راگەیاندووە کە دەبێ بە زووترین کات لە دەرەوەی زیندان و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە ماوەی زیاتر ١ ساڵە چەندین زیندانیی دیکەی وەک: \"نامێق مەحموودی، رەزا شەریفی بۆکانی، میساق یەزداننژاد، عەلیرزا کەرەمی خەیرئابادی، خالید حەردانی و ساڵح کوهەندڵ\" کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگیراون، تووشی نەخۆشیی جەستەیی بوون و پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە کە بەپێی وتەی پزیشکی نێو زیندان، تەنیا لەدەرەوەی زیندان چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
ئەوەش لە حاڵێک دایە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی زیندان رایانگەیاندووە کە ئەو کەسانە دەبێ لەسەر تێچووی خۆیان چارەسەرییان بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لەو زیندانییانە چارەسەرییان بۆ ئەنجام نەدراوە.
هەروەها رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ نامێق مەحموودی کە بڕیار بوو بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشییەکەی رەوانەی دەرەوەی زیندانی رەجایی شار بکرێت، بەرپرسانی ئەو زیندناە رێگرییان لە چوونی ناوبراو کرد.