زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ٢٠ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

20:26 - 24 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد خەڵکی شاری قەسری شیرین، لە لایەن لقی دوو دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، بە ٢٠ مساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی شاری قەسری شیرین، حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی \"کیانووش قارەمانی\"داسەپاند.

لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی شاری قەسری شیرین، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بە تۆمەتی تحریق\" دوو جار (ئاگردانی مزگەوت و بانگ)، مەحکووم کردووە.

هەواڵدەریی \"هێرانا\" سەبارەت بەو حوکمە بڵاوی کردووەتەوە، کیانووش قارەمانی، کە بە ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری لە لایەن لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی شاری قەسری شیرین مەحکووم کراوە، دەبێت ١٠ ساڵ لەو حوکمە جێبەجێت بکرێت.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دۆسیە ناوبراو لە دادگای ئینقلاب و کەیفەری، لە قۆناغی پێداچوونەوە، کۆکراوەتەوە و لە ئەنجامدا، بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری کۆتایی پێهات.

کیانووش قارەمانی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشانە و لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦ دەسبەسەر و مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی ٥ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان بە تۆمەتی \"ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام\" بە ٥ ساڵ زیندان و هەروەها \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\"، بە ساڵێک زیندانی مەحکووم کرا.