زیندانییەکی خەڵکی قەسری‌شیرین لە زیندانی قەزوێن لە سێدارە درا

10:59 - 26 سەرماوەز 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "یووسف میرزابەیگی" کوڕی عەلی خەڵکی شاری قەسری‌شیرین، لە زیندانی قەزوێن جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە ٩ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتن"ی هاوژینەکەی دەسبەسەر و لەلایەن دەزگایی قەزاییەوە بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی سەرماوەز، تەرمی ئەو زیندانییە لە شوێنی لەدایکبوونی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری قەسری‌شیرین، ئەسپەردەی خاک کرا.