زیندانیانی سیاسی لە خۆی لەژێر زەخت و گوشار دان
15:04 - 28 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: زیندانیانی سیاسیی شاری خۆی لەلایەن لێپرسراوان و حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی ئەو شارەوە بەردەوام لەژێر ئازار و ئەشكەنجە دان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو زیندانەوە، زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی خۆی تەنانەت لە مافی ئاسایی كە بۆ سەرجەم لە دەستبەسەر كراوەكان لەبەرچاو گیراوە بێبەری كراون، ئەو هاووڵاتییانە رۆژانە لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی زیندانەوە بانگهێشت و دەخرێنە ژێر ئازار و ئەزیەتەوە.
زیندانیانی سیاسیی كورد بە هیچ شێوەیەك مافی كەڵك وەرگرتن لە كەلوپەلی پاك و خاوێنی و هەواخۆرییان نیە.
هەروەها لێپرسراوانی زیندان بە بیانووی جواروجۆر و بێ بنەما پێش بە چاوپێكەوتنی ئەو زیندانیانە لەگەڵ بنەماڵەكانیان دەگرن.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو هەوڵەی لێپرسراون كاتێك دەستی پێكرد كە كۆمەڵێك لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی خۆی، دژی هەڵاواردن و نایەكسانی و هەروەها پەرەپێدانی مادە سڕكەرەكان لەناو زیندان لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەو هەوڵەیان بە كارێكی نامرۆڤانە وەسف كرد.
سەرەڕای ئیعترازی بەردەوامی زیندانیان و بنەماڵەكانیان، هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندانیان دەستیان لە ئازار و ئەزیەتی دەستبەسەر كراوەكان هەڵنەگرتووە.