زیاد بوونی رووداوی هاتوچۆ و گیان لەدەست دانی هاووڵاتیانی پارێزگا کوردنشینەکان لە رووی ئامارییەوە
18:57 - 12 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بە پێی ئامارەکان رووداوی هاتوچۆ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردووە لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران رووی لە زیاد بوون کردووە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری \"عەلی سەعیدی\" بەرپرسی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواوە بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٤ هەزار و ٣١٦ رووداوی هاتوچۆ لەو پارێزگایە رووی داوە.
ئەو بەرپرسە راشیگەیاند کە لە کۆی ئەو رێژەیە ١٠٧ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٤ هەزار و ٩١٣ کەسیش بە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەلایەکی دیکەشەوە \"فضلالله شیری\" بەرپرسی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام رایگەیاند: لە ماوەی ٢ مانگی رابردوودا رووداوی هاتوچۆ لەو پاریزگایە بەبەراورد لەگەڵ ٢ مانگی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ١٤% رووی لە زیاد بوون کردووە.
پێشتریش پزیشك قانوونی پارێزگای ئازەر بایجانی رۆژئاوا بڵاوی كردبۆوە، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا مانگی گەلاوێژ 328 هاووڵاتیی ئەو پارێزگایە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە و لە سەرجەم چوار پارێزگای کوردنشینی ئێران لە ماوەی ئەو ٥ مانگەدا ٧٨٤ هاووڵاتی بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە بوونەتە قوربانی و لە کۆی ئەو رێژەیەش ١٥٠ کەسیان ژن بوون.
بەرپرسی پۆلیسی گشتیی ئازەربایجانی رۆژئاوا ئاماژەی بەوەشدا کە ٢٥٠ هەزار دەزگا ئوتۆمبێل تەنیا لە شاری ورمێدا بوونی هەیە و رۆژانە ٣٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە رێگاوبانەکانی ئەو شارە هاتوچۆ دەکەن لە حاڵی حازردا بە گشتی 24 میلیۆن دەزگای هاتوچۆ لە ئێراندا بوونی هەیە کە ناستاندارد بوونی ماشینەكان لە هۆكاری سەرەكیی رووداو هاتوچۆن.