زیاتر لە ١٣٠ ئاوایی لەئوستانی كوردستان ئاوی خواردنەوەیان نیە
15:46 - 23 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ١٣٢ ئاوایی سەر بە شارەكانی بیجار و دیواندەرە لەئوستانی كوردستان لەگەڵ نەبوون و كەمی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بەرەوڕوون و ئەگەری ئەوەش هەیە ئاوی ئەو ئوستانە جیرەبەندی بكرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دانیشتوانی ٦٢ ئاوایی شارستانی دیواندەڕە و ٧٠ ئاوایی سەر بە شارستانی بیجار، بێئاوی بەرۆكی گرتوون و بۆتە كێشەیەكی زۆر جیدی.
نوێنەری شارەكانی سنە، كامیاران و دیواندەرە لەمەجلیس، باسی لەكێشەی بێئاوی كردووە و رایگەیاندووە، لەكۆی گشتیی ١٨٠ ئاوایی شارستانی دیواندەرە، ٦٢ یان بێئاون.
لەلایەكی دیكەوە ٧٠ ئاوایی بیجاریش لەگەڵ كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بەرەوڕوون و لەو بارەیەوە نوێنەری شاری بیجار لەمەجلیس بە هەواڵدەریی \"فارس\"ی راگەیاندبوو، كەم ئاوی لەئوستانی كوردستان و شاری بیجار گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی.
ئەگەری جیرەبەندی کردنی ئاو
نەبوونی پلانی توكمە و كەمی پاشكەوتی سەرچاوە ئاوییەكان لە ئوستانی كوردستان بەتایبەت لە بەشی رۆژهەڵات، ئەو ئوستانە بەرەو جیرەبەندی كردنی ئاو دەبات.
لەو بارەیەوە لێپرسراوی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی شاری لە ئوستانی كوردستان رایگەیاندبوو، ئەگەر شێوەی بەكارهێنانی ئاوی خواردنەوە گۆڕانی بەسەردا نەیەت، ئەگەری ئەوە هەیە ئاوی خواردنەوە جیڕەبەندی بكەین.
عەلیڕەزا تەخت شاهی وتبووی، كەمی ئاوی خواردنەوە خۆی لەشارەكانی بیجار، قوروە، دێگولان و بانەدا دەرخستووە.
بەوتەی كارناسانی بواری ژینگە و سەرچاوە ئاوییەكان، ئەمساڵ نزیك بە ١٠ میلیارد سێجا پاشكەوتی ئاوی سەرچاوەکانی ژێرزەوی لەئێران كەمی كردووە.
لەحاڵی حازردا كێشەی بێئاوی لە ئاواییەكانی سەر بەشاری بیجار و دیواندەرە بەچەشنێكە، هاووڵاتیان بۆ شوتنی قاپ و كەلوپەلی ناو ماڵ دەستەو وەستان ماونەتەوە.
ئەمە لەحاڵێكدایە ماوەیەك لەمەوبەریش دانیشتوانی بەخشی سەرفیرووزئابادی كرماشانیش سەبارەت بە كێشەی ئاوی خواردنەوە سكاڵەیان لەسەر بەڕێوەبەرانی و لێپرسراوانی حكوومەتی تۆمار كردبوو.
زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس لە ٢٣٢ ئاوایی بەخشی سەفیرززئاباد ژیان بەسەر دەبەن و سەرجەمیان لەگەڵ كەمیی ئاوی خواردنەوە و روانینی نەرێنی لێپرسراوان بەرەوڕوون.