زۆرانبازێکی کورد میداڵی بورۆنزی جیهانی بە دەستهێنا
15:55 - 19 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: وەرزشکارێکی کورد بە سەرکەوتن بەسەر وەرزشکارێکی خەڵکی قەزاقستان توانی پلەی سێهەمی لە کێبڕکێی زۆرانبازیی فەرەنگی جیهان لە وڵاتی ئامریکا(٢٠١٥)بۆ خۆی دەستبەر بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یووسف قادریان لە کێشی ٨٠ کیلۆ لە ئێران لەگەڵ وەرزشکارێکی خەڵکی قەزاقستان بەرەووڕو ببووە و لە ئەنجامدا توانی دوو بە سیفر بەسەر زۆرانبازی قەزاقی سەرکەوێت و میداڵی بورۆنزی ئەو کێبرکێیە بەدەست بێنێت.
ئەو وەرزشوانە کوردە لەگەڵ ٢٧وەزشوانی دیکە لە وڵاتانی جیهان لە کێشی ٨٠ کیلو چوونەتە سەر قەپان.
یووسف قادریان کە لاوترین وەزشوانی ئێرانی بەشدار لەو کێبڕکێیانە دێتە ئەژمار بە بردنەوەی میداڵی بورۆنزی لە لاسوێگاسی ئامریکا، پلەی نۆیەمی لەئاست جیهان مسۆگەر کرد.
قادریان لە وتووێژێکدا لەگەڵ راگەیاندنەکانی ئێران وتی: چاوەڕوانی زۆرترم لە خۆم هەبوو، بەڵام کێبڕکێە زۆر قورس بوو.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری یووسف قادریان راگەیاند: قورسایی ٨٠ کیلۆ ئۆلەمپیکی نیە و بۆ ساڵی دیکە دەچمە کێشێکی بانتر.
یوسف قادریان خەڵکی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و چەند ساڵێکە لە شاری تاران نیشتەجێیە.
یانەی زۆرانبازی فەرهەنگی ئێران لە کۆتایی رۆژی دووهەمی کێبرکێی زۆرانبازی جیهان لە لاسوێگاسی وڵاتی ئامریکا بە بردنەوە دوو میداڵی زێو و بورۆنز و بە دەستهێنانی ٢٣ ئیمتیاز دوای وڵاتانی روسیە، ئازەربایجان و ئۆکراین پلەی چوارم لە جیهاندا بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
وڵاتی ئیڕان لە کێبڕکێکانی ساڵی رابردوو لە زۆرانبازی فەرەنگی بوو بە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیە و لە زۆرانبازی ئازادیشدا پلەی دووهەمی بۆ خۆی دەستبەر کرد.