زۆرانبازانی سەرەكیی پارێزگای كرماشان لە پەراوێز دان
14:05 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: وەرزشی زۆران لە كرماشان وەكوو هێندێلە وەرزشەكانی دیكە بایەخی پێنادرێو وەرەزشوانانی سەرەكیی ئەو بوارە لە پەراوێز دان.
داریووش حەدادی، وەرزشوانی دێرینی زۆران لە كرماشان رایگەیاند، پارێزگای كرماشان لە بواری زۆرانەوە تایبەتمەندیی زۆر بە توانایان هەیە و ئەگەر بەنارمەیەكی تۆكمە رێكوپێك هەبێت، باشترین وەرزشوان لەو بوارەدا بار بهێنین.
حەدادی لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی میهر ئاشكرای كردووە، بەداخەوە لێپرسراونی پارێزگای كرماشان هیچ بایەخێك بە وەرزش بە تایبەتی زۆرانی ئەو شارە نادەن، بە چەشنێك كە ئەو وەرزشە خراوەتە پەراوێزەوە.
ئەو زۆرانبازە دێرینە وتیشی، لە سەردەمانی پێشوودا زۆر كەس بە زەق و شەوقەوە رووی دەكردە ئەو وەرزشە بەڵام ئێستا خەڵكی زۆر بە كەمی رشتەی زۆران هەڵدەبژێرن.
بە وتەی داریووش حەدادی، ئەوە تەنیا زۆران نیە خراوەتە پەراوێزەوە، بەڵكوو بوارەكانی دیكەی وەرزشیش وەكوو، \"توپی پێو والیبال\"یش لە پەراوێز دان.
داریووش حەدادی لە سەردەمی زۆرانبازیدا توانیویەتی بۆ 9 جار خەڵاتی قارەمانیی لە ئاستی ئێراندا بە دەست بهێنێت.
وێنە : ISNA