زمانی کوردی لە فستیڤاڵی شانۆی دیواندەرە سڕدرایەوە
22:20 - 11 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەچوونی شانۆی تەوسی ئوستانی کوردستان لە شاری دیواندەرە، لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی وەک شێوازی نمایش کردنی شانۆ و کەمیی شوێن بۆ بەشداران بەرەوڕوو بۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە لە ساڵۆنی ئامفی تیاتری شاری دیواندەرە سێیەمین فستیڤاڵیی ئوستانیی کورتە شانۆی تەوس دەستی پێکردووە.
ئەم فستیڤاڵە پاش ٥ ساڵ راوەستان، رژی هەینی رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ دەستی پێکردەوەو هەتا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژ بەردەوام دەبێت و ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکانی شار و شۆرای شاری دیواندەرە لە بەڕێوە بردنی ئەو فستیڤاڵەدا هاوکاری دەکەن.
بە گوتەی بەرێوەبەرانی ئەو فستیڤالە، ١٤ گرووپ بەشدارییان کردووە، کە پاش پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندن شانۆکان لەلایەن لێژنەوە، هەشت گروپ لە شارستانەکانی ئوستانی کوردستانەوە ئیزنی بەشداری کردنیان پێدرا.
ئەشرەف ئەحمەدی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکە سەبارەت بە کێشەی بەڕێوەبردنی سێیەمین فستیڤاڵی شانۆی تەوسی دیواندەرە، رایگەیاندووە: بەهۆی نەبوونی ساڵۆن، بەشی رادیۆیی شانۆی فستیڤاڵەکە بڵاو ناکرێنەوەو هەروەها بۆ ئیجرا و پێشکەشکردنی شانۆ و شوێنی دانیشتنی بەشداران لەگەڵ کێشەی نەبوونی شوێن بەرەوڕوو بووینەتەوە.
ناوبراو ئامانج لە بەڕێوەبردنی فستیڤاڵی کورتە شانۆی تەوسی بۆ \"بەردنە سەرەوەی ئاستی چۆنایەتیی هونەری شانۆ، گەشە کردنی توانست و لێهاتوویی نووسەرانی شانۆی تەوس و تێڕوانینێکی نوێ و قووڵ بۆ راستییەکانی رۆژ\" گەراندۆتەوە.
\"نەقاشیی مردوو\" بەرهەمی ئازادی مورادی لە دیواندەرە، \"ژوکر\" بەرهەمی سامان سەیدئیبراهیمی لە سەقز، \"کەڵەشێرێک و گوریلێک\" بەرهەمی محەمەد سەمەدی لە قوروە، \"پێم خۆشە پێت بڵێم عەینەکی(چاویلکە لە چاو)\" بەرهەمی حوسێن مورادی لە دیواندەرە، \"ئەنگیزە (بەسات)، بەرزان رۆستەمی لە سنە، \"قاوخێک بۆ کیسەڵ\" بەرهەمی مووسا هیدایەتی لە دێولان، \"دیلا خانم\" بەرهەمی موختار محەمەدی لە مەریوان و \" نهێنیی بووکەڵە\" بەرهەمی عەلیرەزا ئیسماعیلی لە سەقز، ئەو بەرهەمانە بوون کە لەو فستیڤاڵەدا بەشدارییان کردووە.
لە راگەیاندراوی ئەو فستیڤاڵەدا هاتبوو، کە شانۆکان دەبێ بە زمانی فارسی بن و هونەرمەندانی بەشداریش تەنیا لە بەشی رادیۆییدا دەتوانن بە زمانی کوردی قسە بکەن، کە دواتر بەشی ئاخاوتن بە زمانی کوردیش بە بیانووی نەبوونی شوێن و ساڵۆن سڕدرایەوە.
لە کۆتایی هەر شانۆیەکدا، بە بەشداریی داوەران کۆڕێکی رەخنەیی و تاوتوێ کردن بەڕێوە دەچێت و رێوڕەسمی کۆتایی فستیڤاڵەکەش لە ساڵۆنی فیردەسی دەبێت.