زاگرۆس لە ئامێزی تراژدیی ئاگرکەوتنەوەدا

16:16 - 16 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: ٤٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕەگەکانی زاگرۆس لە ناوچەی \"تنگە قیر\" لە شاری چارداوڵ، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە بووە خۆڵەمێش.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، ئەو ئاگرکەوتنەوە پاش چوار ڕۆژ بە هەوڵی ڕێکخراوە ژینگەپارێزی و خەڵکییەکان و خەڵکی خۆجێیی ئەو ناوچەیە، کونتڕۆل کرا.

هەتا ئێستا ئەو ئاگرە ٤٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی تنگەی قیری سووتاندووە.

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوکان، دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ژینگەی گیانلەبەرە جۆراوجۆرەکان لەناوچوون.

زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس کە شوێنی سەرەکیی ڕوینی داربەڕووکانە، تووشی ئاگرکەوتنەوەی مرۆیی دەبن.