زانکۆی ورمێ/ کچێک بە هۆی خواردنی دەرمانی ژەهراوی گیانی لەدەست دا

15:01 - 3 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: خواردنی دەرمانی ژەهراوی، لە زانکۆی ورمێ بوو بە هۆی گیانی لەدەستدانی کچە خوێندکارێکی ئەو زانکەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا. ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەر، کچە خوێندکارێكی زانکۆی ورمێ بە ناوی \"پەریسا ئێرشادفەر\" خوێندکاری تێرمی شەش، بە هۆی ژەهراوی بوونی دەرمانەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

پەریسا ئێرشادفەر خوێندکاری بەشی کارەبا و موخابەرات لە زانکۆی شاری ورمێ بووە.

ئەو خوێندکارە پێش گەیشتنی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ، بە هۆی کاریگەریی ژەهریی ئەو دەرمانەی خواردوویەتی گیانی لەدەست دا.

بڵاو بوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو کچە خوێندکارە گاریگەریی نەرێنی لە سەر خوێندکارانی دیکە داناوە، کە لە دەوا و دەرمانی یارمەتییە سەرەتاییەکانی ئەو زانکۆیە کەڵک وەرنەگرن.

هەنووکە تەرمی پەریسا بۆ ڕوون بوونەوەی زیاتری هۆکاری مردنەکەی ڕەوانە پزیشکی دادوەری شاری ورمێ کراوە.