رەزا ئیسماعیلی زیندانییەکی دیکەی سیاسیی کورد لەزیندانی سەڵماس لەسێدارە دراوە

23:18 - 4 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نوێترین راپۆرتی ساڵانەی ئەحمەد شەهید سەبارەت بە پێشیلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، چەندین زیندانیی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتوون، هاوکات لەگەڵ لەسێدارە درانی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کورد بەناوی \"رەزا ئیسماعیلی(مامەدی)\" تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی ناوچەی سەڵماس لەزیندانی ئەو شارە لەسێدارە دراوە.

دەگوترێت کە تەرمی رەزا ئیسماعیلی بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە گۆڕستانی شاری سەڵماس بە خاک سپێردراوە و دواتریش بنەماڵە و کەسووکاری ئەو زیندانییە سیاسییە، تەرمی رۆڵەکەیان لە گۆڕ هێناوەتە دەر و بۆ گوندی \"دێرک\"یان راگواستووە.

رەزا ئیسماعیلی خەڵکی گوندی \"دێرک\"ی سەربە شاری سەڵماس لەمانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویدا لەلایەن ‌یزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری \"خۆی\"یەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە.

هەنووکە ناوچەی سەڵماس بەهێزێکی زۆری نیزامی میلیتاریزە کراوە و هاووڵاتییانی شاری سەڵماس لەبەر دەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێناوە.

هەتا ئێستا ژومارەی زیندانییانی سیاسیی لەسێدارە دراوی شەوی رابردووی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئاشکرا نەبووە.