رەت كردنەوەی هەواڵی دوورخرانەوەی زیندانیەكی سیاسیی كورد لە سەقز بۆ زیندانی میناب
15:55 - 18 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەواڵێك لەبارەی دوور خرانەوەی یەكێك لە زیندانیانی سیاسیی كورد لە زیندانی شاری سەقزەوە بۆ زیندانی میناب، لە هێندێسەرچاوەكان بڵاو كرایەوە كە بەدوورە لە راستی.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەقز، پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی دوور خرانەوەی سەلاح مستەفاپوور زیندانیی سیاسیی كورد لە هێندێلە سەرچاوەكانی هەواڵ، بنەماڵەكەی پاش بەدواداچوونی ئەم پرسە، ناڕاست بوونی ئەو هەواڵەیان بۆ روون بۆوە و نیگەرانییان رەویەوە.
بە وتەی یەكێك لە كەس و كارەكانی سەلاح مستەفاپوور، بنەماڵەی ئەم زیندانیە سیاسیە رۆژی سێشەممە رێكەوتی 15ی سەرماوەز لە زیندانی سەقز چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ناوبراو پێكهێناوە.
ئەم زیندانیە سیاسیە لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەیەكەی لەمەڕ هەواڵی دوور خرانەوەی خۆی بۆ زیندانێكی دیكە بێخەبەریی خۆی راگەیاندووە.
سەلاح مستەفاپوور بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە بە 20 ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ زیندانی شاری میناب مەحكووم كراوە.