ركەبەرانی BDP بەتەمای کردنەوەی دۆسیەی تاوان بەدژی "دێمیرتاش"ن

16:09 - 24 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ركەبەرانی حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسی لە توركیە، بەتەمای كردنەوەی دۆسیەی قەزایی بۆ ئەندامانی ئەو حیزبەن.

سەرچاوە فەرمییەكانی دەوڵەتی توركیە بڵاویان كردەوە، سەلاحەدین دێمیرتاش بەهۆی دوایین لێداونەكانی بڕیارە دۆسیەی قەزایی بۆ پێك بهێنرێت.

هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی لە دوایین لێدوانیدا رایگەیاندبوو نزیك بە 400 كیلومیتر لە ناوچەی شەمزینان لەژێر دەسەڵاتی پەكەكە دایە.

جێگری دەزگای قەزایی ئامەد كە بە یەكێك لە لایەنگرانی AKP دێتە ئەژمار لە هەوڵی ئەوە دایە كە دۆسیەی قەزایی بەدژی دێمیرتاش درووست بكات.

لە ماوەی حەفتەكانی رابردوودا زەخت و گوشارەكان بۆ سەر پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی روویان لە زیاد بوون كردووە، بە چەشنێك كە حیزبەكانی AKP و MHP لە هەوڵی قەدەغە كردنی چالاكییەكانی ئەو حیزبە دان.

دوای ئەوەی ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارە لە هەوڵەكانیان شكستیان هێنا، لە حاڵی حازردا دیانهەوێ‌ دۆسیەی قەزایی بۆ ئەندامانی حیزبی بەدەپە دروست بكەن.