رێگریی لەچارەسەریی پزیشكی و بێرێزی كردن بە زندانیانی سیاسی كورد لە یاسووج و ورمێ
15:53 - 28 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندی یاسووج رێگرییان لەراگواستنی چالاكێكی سیاسیی كورد بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی زیندان كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"قەدریە قادری\" زیندانی لەگرتووخانەی یاسووج بە بیانووی \"زیندانی ئەمنیەتی\" رێگەی پێنەدراوە كە رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بكرێت.
ئەو زیندانییە كوردە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ بە ئەوەی هیچ تاوانێكی بۆ شی بكرێتەوە لە گرتووخانەی ورمێەوە بۆ بەندی زندانیانی \"سزای گشتیی\" گرتووخانەی یاسووج راگوێزرا.
قەدریە قادری ماوەیەكە بە دەست نەخۆشی گوێچكە، سەرئێشە و لەكار كەوتنی یەكێك لەدەستەكانییەوە دەناڵێنێ.
كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەئێران بڵاوی كردۆتەوە، پێویستە هەر چی خێراتر ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە بخرێتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە، بەڵام بەرپرسانی زیندان بە بیانووی \" ئەمنیەتی\" خۆیان لەو هەوڵە بواردووە.
دۆخی جەستەیی و نەخۆشی ئەو ژنە كوردە لەحاڵێكدایە كە هەتا ئێستا بۆ چەندین جاریش لەلایەن هاوبەندییەكانیەوە هەڕەشەی لێكراوە و خراوەتە ژێر لێدان و گوشارەوە.
قەدریە قادری تەمەن ٢٧ ساڵ لە گەلاوێژی ١٣٨٩ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەورمێدەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو مانگ لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیرا و دواتر بە تۆمەتی \" تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی\" و ئەندامیەتی لە حیزبێكدا حوكمی ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
ئەو ژنە زیندانییە هەتا ئێستا نەیتوانیوە لەمافی مەرەخەسی كەڵك وەربگرێت.
لەلایەكی دیكەوە گاردی تایبەتی زیندانی ناوەندی ورمێزیندانییەكی سیاسیی كوردیان بەناوی سینا قاسمی تەمەن ٢٠ ساڵ بە بیانووی هێنانە بەر باسی پرسی سیاسیی، لەبەندی لاوان راگواستووە.
دەوترێت ئەو لاوە كوردە بە زەبری باتۆم و لێدان و بێرێزی كردن بردراوەتە بەندی كرێكاری.
سینا قاسمی لە رەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ لە شاری ورمێدەستبەسەر و مانگی رەزبەری ئەمساڵ بە تۆمەتی \" پڕوپاگەندە بەدژی نیزام\" لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێەوە بە یەك ساڵ زیندان مەحكووم كرا.