رێکخراوەکانی مەریوان لە راگەیدراوێکدا توندوتیژیی بنەماڵەیییان مەحکووم کرد
16:58 - 10 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: سێ ئەنجومەنی مەدەنیی شاری مەریوان بەئاماژە کردن بە توندوتیژیی نێوبنەماڵە کە راستەوخۆ هەڕەشە لە بەها و نۆرمە ئینسانی و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگە دەکات، پەرە گرتنی ئەو جۆرە هەڵسووکەوتانەیان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری مەحکووم کرد.
دەقی بەیاننامەکە:
توند و تیژی وەک دیاردەیەکی مێــژوویی و کۆمەڵایەتی بەردەوام دژی بەها ئینسانی و ئەخلاقییەکان بووە، توندوتیژی نێو بنەماڵە بەردەوام وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی قوربانیی لێکەوتۆتەوەو ئەم دیاردەیەش لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەوە بەدژی ئەندامانی دیکەی بنەماڵە پەیڕەو کراوە.
لە کۆرستان بەتایبەتی لە شاری مەریوان، کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی پاراستنی نامووسدا وەک سەرەکیترین قوربانیانی دیاردەی توندوتیژی، ناسێندراون.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، لە شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری ئەم دیاردەیە بەرچاوتر بووە و شاهیدی قەتڵی نامووسییەکی بێبەزەییانە بووین کەلە دوایین حاڵەتدا رێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵدا \"سۆیبە قادری\" لە گوندی \"گوڵان\" بووە قوربانیی ئەم دیاردەیە. بێگومان ئەو توند و تیژییانە هەڕەشە لە بەها و نۆرمە ئینسانی و ئەخلاقییەکان دەکات کە لە ئێستادا بە باڵای کۆمەڵگەی کوردەواری براوە.
بەهۆی شەخسی بوونی کاروبار و ژیانی بنەماڵە، هاووڵاتییان لەزۆربەی عاڵەتەکانی دیکەی توندوتیژی ئاگادار نابنەوە، بەڵام کوژرانی ژنان لەژێر ناوی پاراستنی نامووسدا لە رای گشتی شاراوە نامێنێتەوە، ئەو شێوە کوشتنانە وەک دیاردە و خەسارێکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا سەیر دەکرێت، لەو پەیوەندییەدا هەر جۆرە بیرۆکەیەک پشتیوانی لەو دیاردەیە بکات شیاوی رەخنە لێ گرتنە و مەحکووم دەکرێت، بۆیە جێبەجێ کردنی یاسا و سزادانی جیددیی تاوانباران لەلایەن دەزگای قەزاییەوە، دەتوانێ لە کەم کردنەوەی تاوانە کۆمەڵایەتییەکاندا رۆڵی سەرەکی هەبێت.
ئێمە وەک ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی مەریوان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی و تووڕەیی خۆمان لە ئەو جۆرە رووداوانە کە هیچ بەهایەکی ئینسانی تێدا لەبەر چاو ناگیرێت و راستەوخۆ هەڕەشە لە تەناهیی تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات، ئەو هەڵسووکەوتانە مەحکووم دەکەین و چاوەڕوان دەکەین سەرجەم ئەنجومەن و کەسایەتییە فەرهەنگییەکان لەمەڕ ئەو جۆرە رووداوانە بێ هەڵوێست نەبن و لەسەر پابەندبوون بە بەها ئەخلاقییەکان پێداگری بکەن.
هەروەها چاوەروانیمان لە دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەوەیە کە بە سزادانی تاوانبارانی توندوتیژیی نێو بنەماڵە، هەنگاو لە راستای کەمکردنەوەی ئەو تاوانە کۆمەڵایەتییانەدا هەڵبگرێت.