رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: برایانی کوردپوور لە تۆمەتەکانیان تەبرەئە بکرێن
16:13 - 4 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، داوای لەلێپرسراونی حکوومەتی ئێران کردووە، مەسعوود و خوسرەو کوردپوور لەتۆمەتەکانیان تەبرەئە بکەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەر لەبەیاننامەیەکدا داوای لەکاربەدەستانی ئێران کردووە، دۆسیەی کوردپوورەکان پشتگوێ نەخەن و ئەو تۆمەتانەی کە داویانەتە پاڵیان، بیسڕنەوە.
لەبەشێکی بەیانییەکەدا هاتووە، ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ مەسعوود و خوسرەو کوردپوور دوو رۆژنامەنووسی کورد، تەنیا بە هۆی دەربڕینی بیروڕایانەوە بووە.
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی لە هەر چەشنە ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نابەجێ لەگەڵ برایانی کوردپوور دەربڕیوە و داوا لەبەرپرسانی ئێران کراوە، کە بوار بۆ بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر کراوانە بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوردپوورەکان بڕەخسێنن.
خوسرەو کوردپوور بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان و مەسعوود کوردپوور رۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤ، مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەشاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
لەمانگی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ٩٢دا برایانی کوردپوور لەدادگای \"ئینقلاب\"ی شاری مەهاباد دادگایی کران و تۆمەتی \"محاربە\"، \"مفسد فی الارض\"، پڕوپاگەندە دژی نیزام و بێ حورمەتی بە رێبەری حکوومەتی ئێرانیان درابوویە پاڵ.
بەرپرسیاریەتی و تاوتوێ کردنی پەروەندەی برایانی کورد لە ئەستۆی دادوەر \"جەوادی کیا\" دایە
پێشتریش لە رێکەوتی ٢١ی گەلاوێژدا، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە راگەیەندراوێکدا داوای لەسەرجەم لایەنگران و چالاکانی مافی مرۆڤ، رێکخراوە سیاسییەکان و رێکخراوە ناوچەیی و جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای کوردستان کردبوو، کە بە هەر شێوەیەک بۆیان دەلوێ پشتیوانی خۆیان بۆ ئازاد کرانی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور دەرببڕن.