رێژەی منداڵانی كار لە تاران 15% زیادی كردووە

13:19 - 13 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دیاردە و خەسارە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران رۆژ لە دوای رۆژ لە پەرەسەندن دان و بەپێی ئامارەكان رێژەی منداڵانی كار تەنیا لە تاران 15% زیادی كردووە.

لێپرسراوی رێكخراوی \"خۆش بژێوی، خەدەمات و بەشدارییە كۆمەڵایەتییەكانی شارەوانیی تاران\" لە لێدوانێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی كاری ئێران (ئیلنا) بە ئاماژە بە رێژەی منداڵانی كار هەر ساڵە روو لە زیادبوون دەكات و لەبارەی هۆكاری \"سواڵكردن\" لە تاران وتی: \"كاتێ‌ رەوشی ئابووی لە باشیدا نەبێت، بژیوی ژیانی بنەماڵەكان تووشی كێشە دەبێت\" و هەلومەرج بۆ كاركردنی منداڵان دەڕەخسێت.

حوسێن زارعە سیفەت، ئاماژەی بەوەش داوە كە بەپێی ئامار و بەڵگەكان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا رێژەی منداڵانی كار تەنیا لەناو شاری تاران 15% زیادی كردووە.

\"7272.jpg\"
بەپێی ئاماری فەرمیی ئەنجومەنی پشتیوانی لە منداڵان لە ئێران زیاتر لە 2 میلیۆن منداڵ لە ئێران لەناو بازارەكان سەرقاڵی كارن كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە یاسای كاری ئێران، كاركردنی منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵی قەدەغە كردووە، بەڵام رەچاو ناكرێت.

كارناسانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕە دان كە هۆكاری سەرەكیی كاركردنی منداڵان هەژاری و دەستەنگیی بنەماڵە، گرانی و نەبوونی كار بۆ سەرپەرستی بنەماڵەیە كە منداڵان ناچار دەكات كار بكەن و لەناو بازاریش تووشی چەندین كێە و دیاردەی كۆمەڵایەتی دەبنەوە.