رێپێوانێکی ناڕەزایەتیی خەڵکی مەهاباد لە هەمبەر کەمتەرخەمیی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان

14:29 - 23 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: خەڵکی شاری مەهاباد بە ناڕەزایەتیی بە کەمتەرخەمیی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان رێکخست.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەز خەڵکی شاری مەهاباد بە ناڕەزایەتی بە کەمتەرخەمیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ گیانی قوتابییانی قوتابخانەی شیناوێ، خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان بۆ بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە رێکخستبوو.

دوابەدوای سووتانی ٣٧ کچە قوتابیی قوتابخانەی شیناوێی سەر بە پیرانشار و مردنی کەسێکیان، هەتا ئێستا دەیان کەسایەتی و چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامە و سکاڵانامە پشتیوانیی خۆیان لە قوتابیانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەربڕیوە و کەمەتەرخەمیی بەرپرسانی \"وەزارەت پەروەردە و بار‌هێنان\"یان مەحکووم کردووە.