رێوڕەسمی چوارشەممە سووری لە شارەکانی كوردستانی ئێران + وێنــه
14:49 - 28 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: جێژنی کەونارای چوارشەممە سووری لەشارە جیاجیاکانی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٧ی رەشەمە هاووڵاتییانی كورد بە تایبەت لاوان، بە كردنەوەی ئاگر و بازادانیان بەسەر ئاورەكەدا، بەرەوپیری نەورۆز و ساڵی نوێیەوە چوون.
رێوڕەسمی چوارشەممە سووری لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان لەحاڵێكدا بەڕێوە چوو كە ناوەندە ئەمنی و نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دوو حەفتە لەمەوبەرەوە بە خەڵکیان راگەیاندبوو: چوارشەممە سووری بە \" دژی بایەخەكان\" و \"تێكدانی ئاسایش و ئەمنیەت\"ی كۆمەڵگەیەو لەو پەیوەندیەیدا هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان کردبوو، کە لە کردنەوەی ئاگری چوارشەممە سووری خۆ ببوێرن.
كۆبوونەوەی لاوەكان لەشوێنە گشتیی، سەرشەقام و سەیرانگاكان دەرخەری خۆشحاڵی و هەستی تاسیەتی ئەوان بۆ رێوڕەسمی چوارشەممە سووری بوو، کە بە \" شادی و خۆشیی سەرشەقام\" ناودێریان کردووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرانی كوردپا لەشارەكانی کوردستان، هێزە تایبەت و لیباس شەخسییەكان لە ناو هاووڵاتیایندا بلاو ببوونەوە و لە زۆر شوێن وێنەی رێوڕەسمەکانیان تۆمار کردووە.
جێژنی چوارشەممە سووری بۆ پێش سەرهەڵدانی ئیسلام دەگەڕێتەوە و پێوەندیی بە ئایینی زەردەشتەوە هەیە و زەردەشت رۆژێك پێش ساڵ گۆڕین، یادی ئەهوورامەزدای كردۆتەوە و سوپاس و ستایشی كردووە و ئاگری دەكردەوە.
داگیرساندنی ٧ پارچە ئاوری جیا بەنیشانەی ٧ ئەمشاسپەنت (واتە ٧ فریشتەی پیرۆز) لە ئایینی مەزدیەسنا (ستایش کردنی ئەهوورامەزدا) و بازادن بە سەر ئاگرەکاندا، وەکوو گرینگترین نەریتی رێوڕەسمی چوارشەممە سووری ئەژمار دەکرێت.
خەڵكی لەو سەردەمەدا لە \"كا\" و گیای وشک ئاوری گەورەیان دەكردەوە و بە وتنەوەی \" سووری تۆ لەمن، زەردی من لەتۆ\" بە سەر ئاگرەكەدا بازیان دەدا.
وێنەی جێژنی چوارشەممە سووری لەشارەكانی ورمێ، بۆكان، مەهاباد، شنۆ، پیرانشار، دیواندەڕە، كرماشان، جوانرۆ، سنە و پاوە