رێوڕەسمی نواندن و ناساندنی كتێبی هەنگاو لەشاری بۆكان+وێنە
13:23 - 24 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: لەشاری بۆكان و بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لەشاعیران و ئەدیبانی شارەكانی مەهاباد، سەقز، بانە، دیواندەڕە، مەریوان و بۆكان پەردە لەسەر كتێبی \"هەنگاو\" لادرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٢٢ی رەشەمە كتێبی هەنگاو لە كۆكردنەوەی \"عەزیز میرزا قادری\" كە ١٠٤ شێعری شاعیرانی كوردی لەخۆ گرتووە، لە رێوڕەسمێكدا نوناندن و ناساندنی بۆكرا.
ئەو كتێبە وێنەی هەر ١٠٤ شاعیرەكەشی لەخۆ گرتووە و ئەركی ئەو وێنانە لوقمان رەحیمی وێنەگری ناسراوی وردی و براوەی خەڵاتی جیهانی كێشاویەتی.
عەزیز میرزا قادری ئامادەكاری كتێبی هەنگاو لەو رێوڕەسمەدا رایگەیاندووە، ئەو كتێبە ٦٥٠ بەرهەمی شێعریی ١٠٤ شاعیری لەخۆ گرتووە و لە كۆی شاعیرەكان، ١٨ کەسیان لەژیاندا نەماون.
هەر لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەک شاعیری كوردی وەک \" سەعید نەجاڕی (مامۆستا ئاسۆ)، محەممەد بەحری(سارۆخ)، عەبدوڵڵا گولابی(هونەر)، مەلا عومەر ساڵحی، كەریم دافعی(ك.د. ئازاد)، ئیسماعیل ئەسەدی(هیوا)، رۆیا ئاسیابان، عومەر رەسووڵی، ئەیووب حەقبین(قەرزدار)، عێرفان میرزاقادری چەندین پارچە شێعریان پێشكەش بە بەشداربوان كرد.
هەروەها بە بنەماڵەی شاعیرانی كۆچكردووی وەکوو \"مارف ئاغایی، سەید امیل ئیمامی، سوارە ئیلخانیزادە، ژیلا حوسێنی، عەلی حەسەنیانی، عەباس حەقیقی، مەلا كەریم سائێب، مەلا كەریم ساردە كوێستانی، عومەر سوڵتانی، عەلی سەلیمی بابامیری، سەید عەبدولقادر سیادەت، حەسەن سەلاح، عەبدولڕەحمان شەرەفكەندی (مامۆستا هەژار)، مامۆستا هێمن، محەممەد سەدیق مەحموودی، (ئەدەب)، \"عەتر گوڵۆڵانی\"، مەلا ەریم هونەرمەند ( فدایی) لەو رێوڕەسمەدا بە پێدانی لەوحی رێزلێنان رێزیان لێگیرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٢٢ی رەشەمە كتێبی هەنگاو لە كۆكردنەوەی \"عەزیز میرزا قادری\" كە ١٠٤ شێعری شاعیرانی كوردی لەخۆ گرتووە، لە رێوڕەسمێكدا نوناندن و ناساندنی بۆكرا.
ئەو كتێبە وێنەی هەر ١٠٤ شاعیرەكەشی لەخۆ گرتووە و ئەركی ئەو وێنانە لوقمان رەحیمی وێنەگری ناسراوی وردی و براوەی خەڵاتی جیهانی كێشاویەتی.
پەردە لەسەر كتێبی \"هەنگاو\" لە كۆكردنەوەی \"عەزیز میرزا قادری لادرا
كتێبی هەنگاو لەلایەن دەزگای چاپی \"نارین\"ی بۆكان لەچاپ دراوە و لە ٤٢١ لاپەڕە پێكهاتووە و بڕیارە هەتا مانگی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ دوو هەزار و ٩٠٠ بەرگی لێچاپ بكرێ.عەزیز میرزا قادری ئامادەكاری كتێبی هەنگاو لەو رێوڕەسمەدا رایگەیاندووە، ئەو كتێبە ٦٥٠ بەرهەمی شێعریی ١٠٤ شاعیری لەخۆ گرتووە و لە كۆی شاعیرەكان، ١٨ کەسیان لەژیاندا نەماون.