رێز لە مافی مانگرتوانی بەندكراوی كورد لە بەندیخانەكانی توركیە بگیرێت
12:57 - 1 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد ـ ئوروپا، لە راگەیەندراوێكدا روو بە چەند رێكخراوی نێودەوڵەتی وێڕای پشتیوانی كردن لە داواكاریی بەندكراوانی مانگرتووی كوردی توركیە، داوای لە حكوومەتی توركیە كردووە رێز لە ماف و داواكارییەكان بگرێت.
نوسخەیەك لەو راگەیەندراوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە كە ئەمەش دەقەكەیەتی:
بۆ:
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ
ریكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی
رێكخراوی خاچی سوور
پزیشكانی بێسنوور
لە رۆژی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٢ی زایینی (22ی خەرمامانی 1391ی هەتاوی)یەوە ٦٣ بەندكراوی كورد كە بە تاوانی هاوكاری و ئەندامەتی لە پارتی كرێكارانی كوردستان بەند كراون مانیان لە خواردن گرتووە و دوای تێپەڕ بوونی چل رۆژ بەسەر ئەم مانگرتنەدا، رێژەی مانگرتوان هەزاران كەسی تێپەڕاندوە. داواكاریی مانگرتوان لابردنی گوشار و گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، و هەروەها مافی خۆ پاراستنی بەندكراوان بە زمانی دایكیە. لە روانگەی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد لە ئورووپا هەردوو داواكاریی مانگرتوان بەجێ و رەوان و لە خانەی نێودەوڵەتیی مافی بەندكراواندا جێ دەگرن.
ئەوەی جێی داخە ئەوەیە دەوڵەت و وەزارەتی دادی توركیە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نین گوێگری داواكارییەكانی بەندكراوانی سیاسیی كورد بن و بەردەوام زەخت و گوشارەكانییان بۆ سەر بەندكراوان زیاتر دەكەن. لەم نێوەدا دادگاكانی توركیە رێگە بە هاوڵاتییانی كورد نادەن كە بە زمانی دایكی بەرگری لە خۆیان بكەن و ناچار دەكرێن كە بە زمانی توركی وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوە. هەروەها لەمەڕ رەوشی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەندیخانەی ئیمرالیی توركیە كە ماوەیەكی زۆرە رێگە بە پارێزەرانی نەدراوە چاویان پێی بكەوێ و دیار نیە كە بەڕێزیان لە چ بارودۆخێك دان .
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە و ئەوانەی بەدەست كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد لە ئورووپا گەیشتوون، ئێستا لە چەند بەندیخانەیەكی توركیە بەندكراوانی مانگرتوو خراونەتە ناو بەندی تاكەكەسی و هێندێكی دیكەش لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە زەخت و گوشاریان دەخرێتە سەر و چەند راپۆرتێكیش لەو بارەوە بڵاو بۆتەوە كەلە بەندیخانەی \"تەكیر داغ\" بەندكراوانی مانگرتوو لێیان دراوە و سووكایەتییان پێكراوە.
ئێمە وەك كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد لە ئورووپا وێڕای پشتگیری لە داواكارییەكانی مانگرتوان، داوا لە دەوڵەتی توركیە دەكەین كە رێز لە مافی بەندكراوان و ویستە رەواكانیان بگرێ و بە زووترین كات جێبەجێیان بكات.
هەروەها لە هەموو رێكخراوەكانی چاودێر و پارێزەری مافی مرۆڤ، رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی و پزیشكانی بێسنوور داواكارین كە بە زووترین كات سەردانی بەندیخانەكانی توركیە بكەن و لەمەڕ رەوشی بەندكراوان بەگشتی و پێشێل كرانی مافی مانگرتوان بێدەنگ نەبن و بەتایبەتی لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكەن.
هەروەها داوا لە هەموو چالاكان و دڵسۆزانی مەدەنی دەكەین كەلە ئاست ئەم چالاكی و داوخوازییانەی زیندانیانی سیاسی بیدەنگ نەبن و هەڵویست بگرن.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد ـ ئوروپا