رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دۆخی هەنووكەیی مافی مرۆڤی لەئێران مەحكووم كرد
20:22 - 28 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بڕیارنامەی پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ لەئێران لەلایەن ئەندامانی كۆمیتەی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە پەسند كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ٦٩یەمین كۆبوونەوەی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەكۆمیتەی سێهەمی بەڕێوە چوو، کە تێیدا رێژەی زۆری ئێعدام، توندوتیژی و ئەشكەنجەكان لەحكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا مەحكووم كرابوو.
كۆمیتەی مافی مرۆڤی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر بڕیارنامەی پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ لەئێران كورەی باكوور و سووریەی پەسند كرد.
بۆ ئەو بڕیارنامەی ٧٨ وڵات دەنگی \" بەڵێ\" و ٣٥ وڵات دەنگی \"نا\" و ٦٩ وڵات دەنگی بێلایەنیان داوە.
نوێنەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو بڕیارنامەیەی كە كانادا بە واژۆی ٤٥ وڵاتی دیكە نووسیبووی، بە \"بێمانا و \" كێشە خولقێن\" وەسف كردووە.
ئەو بڕیارنامەیە جارێكی دیكە لەكۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆتاییەكانی سەرماوەزی ئەمساڵ دەخرێتەوە بەر دەنگدان و دواتر بۆ بڕیاری كۆتایی رەوانەی شۆرای ئاسایش دەكرێت.
لەو بڕیارنامەیەدا ئاماژە بە ٨٥٠ حاڵەتی ئێعدلم لە ١٥ مانگی رابردوودا كراوە.
چین و رووسیە دژایەتیان لەگەڵ ئەو بڕیارنامەیە كردووە و وتوویانە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان نابێتەنیا یەك وڵات بكاتە ئامانج.
ئەو بڕیارنامەیە لەحاڵێكدایە كە ماوەیەک لەمەوبەر سی ناوەندی مافی مرۆڤی بە نووسینی نامەیەك بۆ وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان خوازیاری دەركردنی بڕیارنامەیە بەدژی ئێران ببوون.
ئەحمەدشەهید شەشەمین راپۆرتی خۆی لە رەزبەردا بڵاو كردەوە و نیگەرانی لە دۆخە مافی مرۆڤ لەئێران دەربڕیبوو.
شیرین عێبادی پارێزەر لەو باوەڕەدایە دۆخی مافی مرۆڤ لە دەورانی روحانیدا هیچ گۆڕانێكی بەسەردانەهاتووە و تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی ئەحمەدی نژاد خرابتریش بووە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٥وە رێگەی نەداوە رێپرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ سەردانی ئەو وڵاتە بكات.