رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان خوازیاری كۆتایی هێنانی مانگرتنی زیندانییانی كوردی توركیەیە
19:30 - 25 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دەبیرخانەی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بە بڵاو كردنەوەی نامەیەكی سەرئاوەڵا وێڕای داواكردن لە دەوڵەتی توركیە بۆ پاراستنی گیانی مانگرتوان، هاوكات داوای كردووە لە زیندانیانی مانگرتوو كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بێنن.
نوسخەیەك لەو نامە سەرئاوەڵایە لەلایەن رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستانەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، ئەمەش دەقەكەیەتی:
كۆتایی بە مانگرتن لە خواردن بێنن
دەوڵەتی توركیە بەرپرسانە بجووڵێتەوە
نزیك بە 65 رۆژ لە مانگرتنی نزیك بە ٧٠٠ زیندانیی كورد لە زیندانەكانی توركیە تێدەپەڕێكە لەم ماوەیەدا كۆمەڵێك لە چالاكانی مەدەنی، سیاسی و مافی مرۆڤ بۆ وێنە لەیلا زانا و هێندێلە شارەدارانی ناوچە كوردنشینەكانیش بۆ پشتیوانی لەو زیندانیانە بە مانگرتوان پەیوەست بوون.
رێكخراوی بەرگری لە مرۆڤی كوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی جیددی و قووڵی خۆی لە رەوشی تەندروستیی مانگرتوان داوا لە دەوڵەتی توركیە دەكات هەتا لە هەمبەر دەستەبەر بوونی مافە ئینسانییەكانیان بەرپرسیارانە هەنگاو هەڵێنێتەوە.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ مانگرتوانی كورد و پشتیوانیی خۆی لە ویستە مرۆییەكانیان، پێداگرانە داوا دەكات هەتا بۆ پاراستنی گیانی خۆیان كۆتایی بە مانگرتن بێنن، چونكە ویژدانە بەخەوەر و مرۆڤدۆستەكان هاواری رەوا و مرۆییانەی ئەوانیان بە جوانی بەرگوێكەوت.
٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩١
١٥ی نوامبری ٢٠١٢