رێكخراوی سەربەخۆی سیاسیی تایبەت بە ژنانی ئێران دامەزرا
14:57 - 12 خاکەلێوه 2712
كوردپا: \"یەكیەتیی ژنانی ئێران بۆ دێمۆكراسی\" ناوی رێكخراوی سەبەخۆی سیاسیی تایبەت بە ژنانی ئێرانە كە رۆژی 11ی خاكەلێوەی 1391ی هەتاوی بە فەرمی دامەزرانی خۆیان راگەیاند و هاتنە مەیدانی خەباتی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئازادیخوازی و دادپەروەریی ئێرانەوە.
ئەو رێكخراوە كەلە پەیجی تایبەت بە خۆیان لە فەیسبووك و له راگەیەندراوی فەرمییاندا هاتووە: لە كۆمەڵێك ژنانی چالاكی سیاسی، مافەكانی مرۆڤ، مامۆستا و كەسانی پسپۆڕ و ئاكادیمیی سەرانسەری ئێران پێكهاتوون و زۆربەیان نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن.
دەستەی دامەزرێنەر بریتیتن لە:
میترا ئاریان ـ ویكتۆریا ئازاد ـ عیسمەت بەهرامی ـ بەهیە جیلانی ـ تەیبە حوسێنی ـ فەریبا داوودی مەهاجر ـ سەحەر دیناروەند ـ مەهین شوكروڵاپوور ـ رۆیا تلووعی ـ رۆیا عیراقی ـ مەهوەش عەلاسوەندی ـ فەرەحناز عیمادی ـ شكۆفە قوبادی ـ بێهران ملوان نارنجی ـ مریەم موئەزن زادە.
لە راگەیندراوی فەرمی دامەزراندا هاتووە پاش باس كردن لە كورتە مێژووی چالاكیی سیاسی، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتی ژنانی ئێران و باس كردن لە دۆخ و هەلومەرجی سیاسیی ئێران و ناوچە، ئامانج و مەرامنامەی خۆیان بەم چەشنە دەست نیشان كردووە كە لێرەدا ئاماژە بە هێندێكیان دەكەین.
ـ باوەڕ بە یەكسانیی هەموو مرۆڤەكان و بەرابەریی مافی هاووڵاتییان لە یاسا
ـ باوەڕ بە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ بە هەموو بەندە پێوەندیدارەكانی
ـ باوەڕ بە یەكسانسی مافی ژن و پیاو لە هەموو ئاستە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكان
ـ باوەڕ بە نەهێشتنی توندوتیژی و هەڵاواردن لە هەر جۆر و لەسەر هەر بنەمایەك
ـ باوەڕ بە ئازادیی تەواوی بیروڕا دەربڕین و هەموو ئەو ئازادییانەی كەلە جاڕەنامەی جیهانیی مافی مرۆڤدا هاتوون.
ـ باوەڕ بە دێمۆكراسی و دادپەروەری لە هەموو ئاستەكان، هەڵكردن و سازان و ووتوێژ لە نێوان جیابیران
ـ باوەڕ بە ئاشتی و دۆستایەتیی نێوان نەتەوەكانی دونیا و خەڵكی ئێران بەدەر لە رەنگ، رەگەز، نژاد، مەزهەب، چین و هتد..
لە كۆتاییدا بە شیكردنەوەی هەركام لە بەندەكانی مەرامنامە و ئامانجە سەرەكییەكانی رێكخراوی \" یەكیەتیی ژنانی ئێران بۆ دێمۆكراسی\" پێداگرییان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە بوون و جەوهەریان لەسەر بنەمای كاری كردەیی و جێبەجێ كردنی مەرامنامە و بەرنامە سیاسییەكان واتا پەیدا دەكات و رایانگەیاندووە كە دەیانهەوێ بە تێڕاوانینێكی ژنانەوە رەهەند و سیمای سیاسەت بگۆڕن و هاوكاری لەگەڵ حیزب و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و بەشداری لە چالاكییە سیاسییەكانیان لە بەرنامەی كاریی خۆیان داناوە.